مۆزایکێکی یۆنانی کە تەمەنی هەزار و ٥٠٠ ساڵە لە قەڵای ڕەحا دۆزرایەوە

مۆزایکێکی ئەرزی بە نووسراوی یۆنانی لە کاتی هەڵکۆڵینەکانی قەڵای ڕەحا دۆزرایەوە، مۆزایکەکە کە فیگەری ڕووەک و ئاژەڵ و مۆتیڤی هێمای چوار توخمەکە نیشان دەدات، ڕۆشنایی دەخاتە سەر سەردەمی سەرەتایی کریستیان لە ناوچەکەدا.

ڕەحا

 

لە کاتی هەڵکەندنی قەڵای مێژوویی ڕەحا لە باشووری دەریاچەی ماسی مۆزایکێکی سەدەی پێنجەم کە نووسراوەکانی یۆنانی لەسەرە دۆزرایەوە. مۆزایکەکە کە فیگەری ڕووەک و ئاژەڵ و مۆتیڤی ئەندازەیی نیشان دەدات، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٤٦٠-٤٩٥ ز.

 

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، بەڕێوەبەری هەڵکۆڵینەکە، پڕۆفیسۆر گولریز کۆزبە، ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە مۆزایکەکە هی کڵێسا، کەنیسە یان شەهیدخانەیەک بووبێت. نووسراوەکە ئاماژەیە بۆ کونت ئەناسکاس و خێزانەکەی کە ئەندامی نوخبەی سەربازی و ئایینی ئەو سەردەمە بوون، هەروەها مۆزایکەکە مۆتیڤی گەردوونی نیشان دەدات کە هێمای هەوا و ئاو و زەوی و ئاگرن.

 

گولریز کۆزبە جەختی لەوە کردەوە کە گۆڕەکانی هەمان سەردەمیش لە ناوچەکەدا دۆزراونەتەوە و دۆزینەوەکە ئاماژەی گرنگ بۆ تێگەیشتن لە پراکتیزە ئاینییەکانی سەرەتای سەردەمی بیزەنتین دەدات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە کە لە بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ زیانی پێگەیشتووە، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ تەواو دەبێت و دواتر بەڕووی سەردانکەراندا دەکرێتەوە.