سیمینارێک بە ناونیشانی "ڕەوتی مێژوویی جەژنی مێهرگان" بەڕێوەچوو

لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەشێک لە نووسەران و ڕۆشنبیران و باوەڕییە جیاوازەکان، سیمینارێک بۆ "نازی مێهرڤار" بە ئامانجی ناساندنی جەژنی مێهرگان، بەڕێوەچوو.

سلیمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان، لە شاری سلیمانی، لە لایەن دەزگای ڕۆسنبیری جەمال عیرفان، بە ئامادەبوونی بەشێک لە نووسەران و رۆشنبیران و باوەڕییە جیاوازەکان، سیمینارێکی تایبەت بە  ناونیشانی " ڕەوتی مێژوویی جەژنی مێهرگان" بە شێوەیەکی ئۆنڵاین، بۆ نازی مێهرڤار. پڕۆفیسۆر لە ئایینە جیاوازەکاندا  ، کە هەشتەمین زنجیرە سیمینارە لەسەر ئایینە دێیرنەکان، کە لەم سیمینارەدا باس لە ئایینی مێهرگان دەکرا، بەڕێوەچوو. 

 

نازی میهرڤار، سایکۆلۆجیست و لێکۆڵەری ئایینە دێریینەکانە، لە هەشتەمین زنجییرە سیمینار لەسەر ئایینە دێریینەکانی کورد وتی: جەژنی مهرگان، دووەم جەژنی نەتەوەیی گەلی کوردە لە دوای نەورۆزەوە و مێژووەکەی دەگەڕیتەوە بۆ نزیکەی چوار هەزار ساڵ لەمەوپێش لە مێژووی (موغەکان)دا، لەم ڕۆژەدا شەو و ڕۆژ یەکسان دەبن و سەرەتای پایزە و جوتیاران هەموو بەروبوومەکانیان چنیوەتەوە و ئاهەنگ دەگێڕن، لەم ڕۆژەدا زەردەشتییەکان برایەتی و پێکەوەژیانی تازە دەکەنەوە لەگەڵ ئاین و پێکهاتە جیاوازەکانی دیکەی کورددا.

 

" لەگەڵ هاتنی ئایینە سیاسییەکان جەژنی مێهرگان بەرەو کاڵبونەوە چووە"
ئاوات حسامەدین، نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان و عێراق باسی لەوەکرد، جەژنی مێهرگان جەژنێکی کوردە، لە گۆڕانکاری وەرزەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، دەڵێت: چۆن جەژنی نەورۆز و جەژنی دیکەی کوردمان هەیە، بە هەمانشێواز جەژنی مێهرگانمان هەیە، ئەم جەژنە لە ئەنجامی گۆڕانکاری کەشووهەواوە دروستبووە، لە جەوێکی زۆر گەرم بۆجەوێکی فێنک،پێی دەوترێت جەژنی مێهرگان، ئەم جەژنە لە کۆنەوە هەبووە، کوردەکان بەردەوام  ئەم یادەیان کردوەتەوە، لە کۆندا لەم جەژنەدا، کوردەکان کۆدەبوونەوە هەریەکەو بۆپێشوازی لەو جەژنە بەروبوومێکی دەچاند و کۆی دەکردەوە، پاسان هەڵی دەگرت، لەو یادەدا هەمووی جلێکی دەپۆسی و هەموان وەک کەسانی هەژار خۆمان دەگۆڕی تا هەموو مرۆڤەکان لە ئاستێکدا ببیندرێن، لە ڕێگەی دەفرێکەوە بەدەستمانەوە دەگرت و هەوڵی کۆکردنەوەی بەروبومەکانمان دەدا، لە ڕێگەی کەمێک لە بەروبومەکان و سەردانیکردنی یەکیدییەوە ئەو جەژنەمان پیرۆز دەکرد، هەموو منداڵان جلی نوێیان لەبەر دەکرد.  

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: لەم ساڵانەی کۆتاییدا بەهۆی نەبووونی زانای سەردەشتی بە ئەزموون لە شارەکەدا، ئەم جەژنە بەرەو کاڵبونەوە دەچوو، هەروەها نەماندەتوانی لە دەرەوەی وڵات زاناکان بهێنین تا زانیاریمان پێبدات، لەگەڵ هاتنی ئایینە سیاسییەکان لە ناوچەکەدا وردەوردە ئەم جەژنانەی کورد بەرەو کالبونەوە چووە.