نەتەوەیەکگرتووەکان: لە دڵی بەرخۆدانی دژ بە کارەساتەکاندا پێشەنگایەتی ژن بوونی هەیە

بەپێی ئامارەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، یەکسانی ڕەگەزی لە سەردەمی کارەساتەکاندا نەک هەر دادپەروەری دەپارێزێت، بەڵکو کلیلی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێزتریشە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئامارەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان(UNDP)، یەکسانی ڕەگەزی لە سەردەمی کارەساتەکاندا نەک هەر دادپەروەری دەپارێزێت، بەڵکو کلیلی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێزتریشە. بەهۆی ئەوەی پێشەنگایەتی ژنان دەتوانێت بەرخۆدانی کۆمەڵگە دژ بە کارەساتەکان بەهێزتر بکات.

 

بە گوێرەی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا بۆ بەشداریکردنی ژنان لە پرۆسەکانی بڕیاردان بۆ تێپەڕاندی کارەساتەکان، بەرنامە بەڕێوەدەبات.

 

لە بۆسنی و هێرزەگۆڤیندا هاوپەیمانی دادپەروەری جوگرافی فێمینیست بارودۆخی کارکردنی بۆ زیاتر لە ٧٥ هەزار ژن باشتر کردووە و هەزار و ٥٠٠ بەڕێوەبەری ژنی لە بواری وزە و کەشوهەوا پەروەردە کردووە.

 

هەروەها لە وڵاتی چاد، کارە هاوبەشەکانی ژنان، مەترسی لافاویان لە بواری کشتوکاڵیەوە کەمکردووەتەوە، ئاودێری و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بە وزەی خۆر و ئاسایشی خۆراکیان بەهێزتر کردووە.

 

بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم نموونانە سەلمێنەری ئەوەن کە ژنان نەک هەر "سودبەخشن" بەڵکو لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا پێشەنگن.

 

بەپێی زانیارییەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاری گەشەپێدان، ژنان لەسەدا ٧٥ی کارەکانی چاودێری بێ مووچە لە جیهاندا ئەنجام دەدەن. ئەم ئەرکە قورسە لە کاتی قەیرانەکاندا ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، زیاتر ئاڵۆزتر دەکات.

 

بەپێی ڕێکخراوەکە، هیچ کۆمەڵگەیەک لەبەرامابەر قەیرانەکان ناتوانێت خۆی ڕاگرێت، مەگەر ئەوەی کاری چاودێری پلانەکان و کۆنترۆڵکردنی کارەساتەکانی بەڕێکخستن کردبێت.

 

لەزۆربەی وڵاتانێک کە تێدا شەڕ ڕوویدا نموونە لە ئۆکرانیا دەستپێشخەری 'دایکان لە پەناگەدا' لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکان پەناگەکانی کردە شوێنی ئەمن و ئارام بۆ منداڵان.

 

پلاندانانە ڕاستەقینەکان لە کەمکردنەوەی مەترسی و کارەساتەکان لە ئامارە ڕاستەقینەکانەوە دەست پێدەکات. بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان توانای ئامار و ڕوونکردنەوەی جیاکاری ڕەگەزی تا ساڵی ٢٠٢٤ لە ٢٠ وڵاتدا زیاد کردووە. هەروەها سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی لە کوبا، ئەندەنوزیا، میانمار و یەمەن داناوە، بەمشێوەیە بەشداری ژنان بەهێزتر دەکات. لە وڵاتی ئەتیوپیا، ئەو ماڵانەی کە لە لایەن ژنانەو بەڕیوە دەبرن، بە خێرایی ڕووچوونی زەوی کەمی کردووتەوە. هەروەها لە ئەرمێنیا، بە پێشەنگایەتی ژنان پلانەکانی گەشەپێدانی ناوخۆیی پەرەی سەندووە.

 

دامەزراوەی نیشتمانی کۆنترۆڵکردنی کارەساتەکانی گواتیمالا یەکێکە لەو نموونانە کە مۆرکی یەکسانی رەگەزی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەرگرتووە. ڕێکخراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت کە هێشتا لە بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی کارەساتەکاندا یەکسانی ڕەگەزی بە شێوەیەکی پێویست لەبەرچاو نەگیراوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە بۆ داهاتوویەکی بەهێز ئەم هەنگاوانە بگیرێنەبەر:

-پێویستە پێشەنگایەتی ژنان لە میکانیزمەکانی بڕیاردان جێگیر بێت.

 

-دەبێت بۆ بەردەوامبوون و بەرخۆدانی ژنان بودجە و پشتگیریی لە هەوڵەکانی ژنان زیاتر بکرێت.

 

-پێویستە ئەرکی چاودێری لە ناوەندی تێپەڕاندنی کارەسات و قەرەبوو کردنەوە ئامادەکاری بۆ بکرێت.

 

-پێویستە بە ڕوانگەی یەکسانی ڕەگەزیەوە پلان بۆ هەموو سیاسەتە دامەزراوە نیشتمانی و خۆجێیەکان دابنرێت.

 

هەروەها ڕێکخراوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە بەبێ پێشەنگایەتی ژنان، کاری چاودێری و نوێنەرایەتی یەکسان هیچ کۆمەڵگایەک ناتوانێ لەبەرامبەر قەیرانەکاندا بەردەوام بێت.