"ماڵە وێرانەکەم بە پیتی ڕ ناسییەوە"

فەخریە حسێن، خەڵکی گوندی هوێشای سەرێکانییە، بۆ یەکەمجار دوای حەوت ساڵ کۆچبەریی لە ڕێگەی وێنە و گرتەیەکی بەڵگەدارەوە وێرانبوونی موڵک و ماڵی خۆی بینی و سەبارەت بەم بەڵگەنامەیە دەڵێت: ماڵەکەم بە پیتی "ر"ی سەر دیوارەکەوە ناسیەوە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر – کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ بوو، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر زیاتر لە ١٥٠ هەزار خێزانی سەرێکانییە و گرێ سپی و کۆچبەریان کردن، حەوت ساڵ بەسەر کۆچبەری خەڵکی ڕەسەنی ئەو خاکەدا تێپەڕیوە، بەڵام هیوای گەڕانەوە هەمیشە بە زیندووی ماوەتەوە، هەرچەندە نیگەران و دڵتەنگ بوون، هیوای خۆیان پاراستووە.

 

لە ٢٩ی کانوونی دووەم لە نێوان قەسەدە و دیمەشق خاڵەکانی بۆ گەڕانەوەی پارێزراوی خەڵکی سەرێکانی و گرێ سپی لەخۆ گرتووە و تا ئێستاش کاریان لەسەر دەکرێت.

 

کۆچبەرەکان کە چیتر بەدەست ئازاری ئاوارەبوونەوە ناناڵێنن، سەرەڕای ئەو ترسەی کە هێشتا ماونەتەوە، دەگەڕێنەوە گوندەکانیان بۆ ئەوەی بزانن چی ڕوویداوە. بەڵام کۆچبەران تووشی شۆک دەبن بەو دیمەنانەی دەیبینن، هەموو شوێنێک و هەموو ماڵێک وێران بووە، بێگومان ئەم وێرانکاریانە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان تاوانی جەنگن و ئەنجامدەرانیش لەسەر ئەو تاوانانە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان سزا دەدرێن.

 

فەخریە حسێن، کۆچبەرێکی خەڵکی گوندی هوێشایە، لە نیوان سەرێکانی و تل تەمر، هەندێک لە کەسوکارەکەی کە چوونەتە ناو گوندەکەوە، بە وێنە و ڤیدیۆ وێرانکردنی ماڵەکەی بەڵگەدار کردووە.

 

" نەماندەوێرا لە گوندەکەمان نزیک ببینەوە"

فەخریە حسێن سەبارەت بە هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و داواکارییەکانی خۆی دەربڕی.و وتی: لە ماوەی حەوت ساڵی کۆچبەرییدا هیچ وێنەیەک و ماڵەکەشم نەبینی، ئێمە نەماندەوێرا لە گوندەکەمان نزیک ببینەوە یان هەناسەیەک لە خاکەکەمان هەڵبمژین، بەڵام سەختترین شت ئەوەیە کە چۆن ماڵەکەمان بەجێهێشتووە و چۆن وێرانکارییەکەیمان لەو وێنانەدا بینیوە کە گەیشتوونەتە دەستمان. ئێمە سەرمان سوڕما، چونکە زۆر کەسی ئازیز کە تامەزرۆی بینینی گوندەکەیان بوون چوونە بەر ڕەحمەتی خودا.

 

فەخریە وەک هەموو کۆچبەرەکانی تر لەم کاتەدا لە گەڕانەوە بۆ گوندەکە دەترسێت و وتی: مەترسی هەیە، ئاسایش نییە، زەوی گوندەکانمان پڕە لە مین، ئەمەش وادەکات گەڕانەوەی قورس بێت، تا ڕێگا سەرەکییەکان نەکرێنەوە و هیچ جوڵەیەک نەمێنێت، ئەستەمە ئاسایش دروست بکرێت و گەڕانەوە هەبێت.

 

داواکارییەک بۆ قەسەدەو دیمەشق

فەخریە داوای لە قەسەدەو دیمەشق کرد کە کارەکانیان لەسەر گەڕانەوەی کۆچبەرەکانی سەرێکانی خێراتر بکەن و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: وەک چۆن بە کۆمەڵ کۆچبەر بووین، گەڕانەوەی ئێمەش دەبێت بە دەستەکۆمەڵی و مسۆگەر بێت، نابێت مافەکانمان پێشێل بکرێت، ئێمە ناتوانین بە تەنیا بگەڕێینەوە تا ئەمنیەت لەگەڵمان نەبێت، ئێمە حەوت ساڵمان لە هەوڵی گەڕانەوەمان بە کەرامەت وو پارێزراوی بەسەر برد.

 

فەخریە ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم کەرەستەی کشتوکاڵی و مۆلیدەی ئاو و کارەبایان دزراون، تەنها لەنگەری زەوی ماوەتەوە، وتی: جارێکی دیکە مەڕ و مریشک بەخێو دەکەین، گوندەکە جوان دەکەین، ٥٠ ساڵمان لە گوندەکاندا بەسەر بردووە، تەواوی ژیانمان لەوێ بەسەر دەبەین.

 

"ئێمە دەگەڕێینەوە تەنانەت ئەگەر سەدەی دیکەش بخایەنێت"

فەخریە باسی لەوەشکرد، خانووەکانیان بێ دەرگا و پەنجەرە ماونەتەوە، جارێکی دیکە جەختی لەسەر پێویستی گەڕانەوە کردەوەو وتی: تەنانەت دوای تێپەڕبوونی سەدەیەک بەسەر کۆچکردنیان، ڕۆژێک دەگەڕێنەوە.