لە ئێران ژنان کەمپەینیان دژی پشکنینی پەردەی کچێنی دەستپێکرد

لە ئێران ژنان کەمپەینێکی ئۆنلاینیان بۆ لابردنی پشکنینی پەردەی کچێنی پێش هاوسەرگیری دەستپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

کەمپەینەکە لەلایەن چالاکوانانی مافی ژنانی ئێرانەوە دژی پشکنینی پەردەی کچێنی دەستیپێکردووەو لەماوەیەکی کەمدا ٢٥ هەزار کەس واژۆیان کۆکردووەتەوەو بەشدارییان لەهەڵمەتی ئۆنلایندا کردووە.

 

لە ئێران ئەو ژنانەی کە دەیانەوێت تاقیکردنەوەی پێش هاوسەرگیریی پوچەڵ بکرێتەوە، داوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئێران کرد و وتیان: "ئێمە دەمانەوێت پشکنینی پەردەی کچێنی هەڵوەشێنرێتەوە"، ڕاشیانگەیاند کە دەستیان بە هەڵمەتەکە کردووە چالاکوانانی ژنانی ئێران دەیانەوێت ئەو یاسایەی کە پێش هاوسەرگیری پشکنینەکە دەسەپێنێت هەڵوەشێتەوە.