لە سویسرا شاندی ژنانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ژنانی سریانی کۆبوونەوە
شاندی ژنانی باکوو و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانیدا لە شاری ئونتەرتەرزنی سویسرا لەگەڵ ژنانی سریانی کۆبوونەوە، مژاری کۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لەسەر سیستمی شۆڕشی ژنی ڕۆژئاوا لە ئایندەی سووریادا.

ناوەندی هەواڵ
شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە پێکهاتووە لەئەمینه عومەر، ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنان و مونا یوسف، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی سووریا و شەهرزاد جاسم، وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیاو ژیان حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار جۆرجیت بەرسوم، سەرۆکی یەکێتی ژنانی سریانی بەردەوامە لە گەشتە دیپلۆماسییەکەی بۆ ئەورووپا. شاندەکە دوای تەواوکردنی کۆبوونەوە بەرفراوانەکانی لە ئەڵمانیا، بە هەمان مەبەست لە ماڵی ژیانی ژنان لە شاری ئونتەرتەرزن لە سویسرا لەگەڵ ژنانی سوریانی کۆبووەوە.
ژنانی سریانی کە پێشوازییان لە شاندی ژنانی ڕۆژئاوا کرد، زانیارییان لەبارەی ماڵی ژیانی ژنانەوە پێشکەش کرد. بە ناوی شاندەکەوە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمینە عومەر قسەی کرد و زانیاری لەسەر ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئەورووپا و کۆبوونەوەکانیانەوە پێشکەش کرد.
بەڕێوەبەرانی یەکێتیی ژنانی سوریانی لە کۆبوونەوەکەدا سەرنجی خستەسەر شۆڕشی ژنی ڕۆژئاوا و وتی: بەشێکن لە سورویا و بەردەوام کاری دیپلۆماسی لە ئەوروپا ئەنجام دەدەین، شۆڕشی ژنان لە ڕۆژائاوا دەرفەتێکی گرنگە بۆ هەموو لایەک، هەروەها دەمانەوێت ئەو مۆدێلە لە ڕۆژائا لە سەرتاسەری سوریا جێبەجێ بکرێت.