دووەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی یەکێتی شارەوانیەکان بەڕێوەدەچێت
دووەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی یەکێتی شارەوانییەکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "ژنانی کۆمەڵایەتی مسۆگەری بنونیادنانی شارەوانی دیموکراتیکن" بەڕێوەدەچێت.

حەسەکە
دووەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی یەکێتی شارەوانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "ژنانی کۆمەڵایەتی مسۆگەری بونیادنانی شارەوانی دیموکراتیکن" بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسەکە لە هۆڵی سەردەم لە شاری حەسەکە، لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە بەشداری ٢٠٠ نوێنەری ژن لە شارەوانییەکان و نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری و پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان بەڕێوەچوو.
ڕۆڵی ژنان لە شارەوانییەکان
کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، دواتر وتاری سەرەتایی لەلایەن سیهام قریۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشکەشکراو جەختی لە ڕۆڵی ژنان لە شارەوانییەکان کردەوە و وتی: ئەم کۆنفرانسە دەرئەنجامی خەباتی ژنان و کارکردنە بۆ دادپەروەری و یەکسانی و دیموکراتیک، ژنان نەک تەنها لە بواری سەربازیدا، بەڵکو لە بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژیانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بوونیان سەلماندووە. شارەوانی ئەو دامەزراوەیە کە زۆرترین مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵگەدا دەکات. بۆیە بەهێزکردنی ژنان لە شارەوانییەکاندا، بوونی خۆیان سەلماندوە نەک تەنها لە بواری سەربازیدا لوکسێکی سیاسی، پێویستییەکی نێودەوڵەتییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی فرەیی و دادپەروەر و یەکگرتوو.
'ژن دەتوانن سووریایەکی دیموکراتیک و فرەیی و لامەرکەزی بونیاد بنێن"
بێریڤان خالید، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ژنانی ڕۆژئاوا پیشنەگایەتی و ئیرادەی خۆیان لە شۆڕشدا سەلماند. بێریڤان خالید زیادی کرد: هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی ژنان لەم جوگرافیایەدا سەرکوت بکات و کاریگەری لەسەر دروست بکات، ژنان پێشەنگایەتیان لە شارەوانییەکاندا کردووە، ئەوان سەرکەوتوو بوون لە بەڕێوەبردنی ئەم ناوچەیە بە شێوەیەکی دیموکراسی و بەگوێرەی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان. بۆیە هەموومان هیوادارین بە هەمان ئیرادە و سیستەم، ژنان بتوانن سوریایەکی دیموکراسی و فرەیی و لامەرکەزی بنیات بنێن.
دۆخی سووریا و ناوچەکە
فۆزا یوسف، ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بارودۆخی سیاسی لە کۆنفرانسەکەدا هەڵسەنگاند و باسی لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد: "تورکیا، ئێران، ئیسرائیل و ئەوانی دیکە هەوڵەکانیان زیاد دەکەن بۆ ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخەنە ژێر کاریگەری خۆیان، و خودی ململانێکان لەسەر بنەمای دەستکەوتە ئابوورییەکان و ڕێڕەوی بازرگانی، لە جوگرافیای سووریادا ڕوودەدات، ئەوەی سوریا لەماوەینۆ مانگی ڕابردوودا پێیدا تێپەڕیوە بەشێکە لەو سیاسەتەی کە ئێستا سووریا دەیبینێت و هەمووان بەشێک بوون لەو گۆڕانکاریانەی کە سووریا بینیویەتی، چ ڕووسیا بێت، بەریتانیا، ئەمریکا و تەنانەت ئیسرائیلیش بێت و هەموویان ئێستا لە دۆخێکی کێبڕکێ و ململانێدان.
هەڕەشەکانی ئێستا
فۆزا یوسف سەرنجی بۆ مەترسییەکانی درێژەدان بەم ململانێیانە لەسەر ڕاستی سووریا ڕاکێشا و وتی: هەموو دەوڵەتەکان ئامادەن بە قوربانیکردنی سوریا و گەلەکەی لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیان، گەلی سوریا هیچ ڕۆڵێکی لە زۆربەی ڕێککەوتن و کۆبوونەوەکاندا نییە و ئاگادارییان نییە. بەو پێیەی ئەم پلان و ڕێککەوتنانە نهێنین، گەلی سوریا هیچ بەرژەوەندییەکی تێدا نییە.
"ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە ناوچە کەنارییەکانی سووریاو لە سوەیداش روودەدەن بەشێکن لەم پلان و سیاسەتانە"
فۆزا یوسف جەختی لە گرنگی نەهێشتنی ئەو دووبەرەکییانەی کە بەهۆی سیاسەتە نێودەوڵەتییەکان و عەقڵیەتی جیهادیی حەیات تەحریر شامەوە دروست بووە، جەختیکردەوە: "پێویستە هەڵوێستی یەکگرتوو لە دژی قسەی ڕقاوی بگرینەبەر و هەموو ئەو پلاتفۆرم و دەزگاکانی ڕاگەیاندن سنووردار بکەین کە ناتەبایی دەچێنن. پێویستە گوتارێکی نیشتمانی و گفتوگۆیەکی نێو سوریا پەرەی پێبدرێت؛ گوتارێکی ئاشتی، دوور لە ڕق و کینە و... دوژمنایەتی، ڕەنگدانەوەی خواستی خەڵکە.
گرنگی پاراستنی مافی ژنان
هەروەها فۆزا یوسف لە وتارەکەیدا جەختی لە گرنگی پاراستنی مافەکانی ژنان و نوێنەرایەتیکردنی ئیرادەیان لە سوریای نوێدا کردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕۆڵی ژنان لە بنیاتنانی سیستەمێکی شارەوانی دیموکراتیکدا کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت زۆر گرنگە، ئەم شارەوانیانەی کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن پێویستە خزمەت بە کۆمەڵگا بکەن و نموونەیەک بن بۆ هەموو سوریا. ئەمەش دەبێت ئامانجێکی سەرەکی بێت لەگەڵ چوونە ناو ساڵی نوێ".