لە مەخموور پەروەردەی مانیفیستۆ: ڕێی بەرەو ئازادی

لە کامپی پەنابەرانی مەخموور پەروەردە لەسەر مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەڕێوەچوو. بەشداربووانی پەروەردە ڕایانگەیاند کە مانیفێستۆکە نەخشەڕێگایەکە بۆ ئاشتی و ئازادی بۆ ئەوان.

ئاسیا دەنیز

 

مەخموور-"مانیفێستۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندرا، وەک نەخشەڕێگایەک لە خەباتی گەل بۆ ئازادی سەیر دەکرێت، کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخممور کە ساڵانێکە لە دژی ژەهری کۆچ و گەمارۆکان خەبات دەکات، بووەتە شوێنێک کە ئەم مانیفێستۆیە تێیدا زیندووە، سەدان کەس لە هەموو تەمەنێکەوە، لە منداڵەوە تا کەسانی بەتەمەن، بەشداری ئەو پرۆگرامە پەروەردەییە دەکەن کە لە کەمپەکەدا دەستیان پێکردووە. بەشداربووان مانیفێستۆکە نەک هەر وەک بەڵگەنامەیەکی سیاسی دەبینن، بەڵکو وەک کلیلی دووبارە دۆزینەوەی ناسنامەی خۆیان و واتای ژیان و هیواکانیان بۆ داهاتوو دەبینن. ئەو پرۆگرامە پەروەردەییانەی لەم چوارچێوەیەدا ڕێکدەخرێن، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەرچاوەی ئیلهامبەخشن نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن.

 

لەو کامپەی کە دوای ڕاگەیاندنی مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پەروەردە دەستیپێکرد، ئەنجومەن و دامودەزگاکانی کامپەکە بەشدارییان لە هەڵمەتی پەروەردەدا کرد و لە کۆتایی پەروەردەکە بڕوانامە بەخشرایە ئەو کەسانەی کە بەشدارییان کردبوو.

 

یەکێک لەو خولانەی کە بەشدارییان کرد خولی شەهید جگەر گۆیی بوو، کە نزیکەی ٨٠ کەس بەشدارییان کرد و خولەکەیان بە وەرگرتنی بڕوانامەکانیان کۆتایی هات، بەشداربووان هەست و خۆشییەکانی بەشداریکردنیان لە ڕپەروەردەی مانیفێستۆکەدا بۆ ئاژانسەکەمان باس کرد.

 

"ڕێبەر ئاپۆ بەم مانیفێستۆیە نەخشەڕێگای ٥٠ ساڵەی پێشکەش کردین"

بەشداربوویەکی پەروەردە بەناوی ئۆزلەم ئاپایدن، باسی لە پەروەردەی مانێفیستۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرد کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی ڕای گشتی کردو وتی: من بەشداریم لە پەروەردەی مانێفێتۆدا کرد، بەشداریم لە خولی دووەمدا کرد، چونکە هەندێک ناکۆکیم هەبوو و ویستم ناکۆکییەکانم چارەسەر بکەم سەرچاوەی دڵخۆشی بۆ من، سەرەتا سوپاسی ڕێبەر و شەهید و ڕێکخراوەکەمان دەکەین، کە لە سایەی ئەوانەوە بوونی کورد سەلمێندرا، ڕێبەر ئاپۆ بەم مانیفێستۆیە نەخشەڕێگای ٥٠ ساڵەی پێبەخشیوین. هیوادارین بە پراکتیک و ڕێکخراوەکان و پەروەردەکانمان وەڵامی مانیفێستۆکە بدەینەوە.

 

"کاتێک مرۆڤ مانیفێستۆکە دەخوێنێتەوە، لە واتای ژیان تێدەگات"

 

ئۆزلەم ئاپایدین ئاماژەی بەوەدا کە هەستەکانی پەیوەستبوون بە ژیانەوە لەگەڵ مانیفێستۆکەدا زیاد دەکات و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کاتێک مرۆڤ مانیفێستۆکە دەخوێنێتەوە، لە واتای ژیان تێدەگات و لە هەمانکاتدا مرۆڤ واتا بە بوون دەبەخشێت و زیاتر خۆشی دەوێت، هەم پەروەردەکە زۆر بە باشی ڕۆیشت و هەم بەشداریکردنی دایکان و باوکان و گەنجان لە پەروەردەکاندا ئەوە دەردەخات کە هەمووان دەیانەوێت کارێک لە ئەستۆ بگرن، ئەمەش بە خۆشییەوە ئەنجامدرا. هەمیشە لە کاتی خوێندندا نیگەرانی و پرسیار و ناکۆکی هەبوو. بەڵام ڕێبەر بە ڕوونی وەڵامی ململانێکانی لە مانیفێستۆکەدا خستۆتە ڕوو. هیوادارین ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە چاومان پێ بکەوێت و بە ئازادی پێکەوە بژین.

 

"ئێمە ئەمڕۆ کە داوای مافەکانمان دەکەین، ئەوە لە سایەی ڕێبەر ئاپۆدایە"

یەکێک لە بەشداربووان بە ناوی ئایشە کایا سڵاو و خۆشەویستی خۆی بۆ ڕێبەری گەلی کورد دەربڕی و وتی: رێبەر ئاپۆ لە زینداندایە، بەڵام دەیەوێت وامان لێبکات لە بیری تێبگەین، ٢١ ڕۆژ پەروەردەمان لەسەر مانیفێستۆکە وەرگرت و زۆر دڵخۆش بووین پێی، ڕێبەر هەمیشە هێز و پیشەنگایەتی بەخشیوە بە ژنان، بە زانینی ئەوەی کە ژنان ئەوانەن کە کۆمەڵگە و بەهاکانی ژیان بونیاد دەنێن ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ داوای مافەکانمان دەکەین، ئەوە لە سایەی ڕێبەر ئاپۆدایە.

 

"بارگرانیمان قورسە و پێویستە وەڵامدەرەوە بین"

لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی پەروەردەکە ئایشە کایا ڕایگەیاند کە ئاستی بەشداریکردن لە پەروەردەدا باش بووە و وتی: ئێمە ٢١ ڕۆژە پەروەردە وەردەگرین، سەرەتا بەشداریی گەلەکەمان لە پەروەردەدا باش بووە، داوا دەکەین ساڵانە پەروەردەوەربگرین بۆ ئەوەی هەمیشە بتوانین خۆمان باشتر بکەین، چونکە وەک ژنان بارگرانیمان قورسە و پێویستمان بە باشترکردنی خۆمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین وەڵامدەرەوە بن.