لە سەنگەسەر ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شارەدێی سەنگەسەر، ژنێک بە گوماناوی و بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس ڕووداەەکە گڕگرتنی سۆپا بووە.
ناوەندی هەواڵ
گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لە باشووری کوردستان بەردەوامی هەیەو زۆربەی کات ڕووداوەکە دەکرێتە گڕگرتن و بەهەڵە فیشەک لەدەستدەرچوون و کەوتنە ناو، کە ئەمەش بۆ لە سزاو یاسا دەرچوونی تاوانباران و بکوژانی ژنە.
لە شارەدێی سەنگەسەری سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، ژنێک بەناوی هەژان ڕەسوڵ بەهۆی بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەو ژنە لە کاتی نەوت کردنە ناو سۆپاوە گڕی گرتبوو، ئەمشەو بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.