لە هەڵەبجە ٣٨ ساڵەی شاڵاوی ئەنفال بەبیرهێندرایەوە
ئەمڕۆ لە ٣٨ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا، لە بەردەم پەیکەری شەهیدانی ئەنفال لە هەڵەبجە، بە دانانی تاچەگوڵینە شەهیدانی تاوانی ئەنفال بەبیر هێندرانەوە.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-هەڵەبجە تەنها وەک کیمیاباران دەناسرێت، بەڵام لەگەل ئەوەشدا لەهەموو تاوانەکان پریشکی بەرکەوتووە، یەکێک لەوانە تاوانی ئەنفالە، کە بە قۆناغی هەشت ناسێندرا، هەڵەبجەیەکان پاش گەرانەوەیان لە وڵاتی ئێران لەدوای کیمیاباران کردنی هەڵەبجە هەزارو ١٥٠ هاوڵاتی هەڵەبجەیی ئەنفال کران، ساڵانە لەمکاتەدا ئەم تاوانە بە بیر دەسەلاتداران دەهێندرێتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە بەچاودێری پارێزگاری هەڵەبجەو بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و یەکە ئیداری و ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە یادی ئەنفال بەرز ڕاگیرا.
شارا عەبدولکەریم وەک ژنە چالاکوانێکی هەڵەبجەیی ساڵانە بەشداری یادی ئەنفال دەکات وتی: سەری ڕێزو نەوازش بۆ ئەنفالکراوان دادەنەوێنین، بەدرێژایی مێژوو خاوەنی کۆمەڵێک قوربانین و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسوکارمان ئەنفال کراوە، ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخ نێودەوڵەتی و ناوخۆییەوە، نەمانتوانی مەراسیمی گەورە بکەین، بەڵام لەسایەی سەری ئەوان و سەربەرزین کە بەهۆی ئەوانەوە ئێستا ئێمە دەژین و کوردستان ئارامەو کوردستانێکی سەقامگیرە.