لە سێ هەفتەدا ١٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون
لە ماوەی سێ هەفتەدا ١٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون، بەمەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا کوشتنی ژنان پێنج هێندە زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ
ماڵپەری ئیعتیمادی ئێران سەبارەت بە کوشتنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لە ماوەی سێ هەفتەدا ١٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە لایەن پیاوانی نێو خێزانەکانیان کوژراون، هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا کوشتنی ژنان پێنج هێندە زیادی کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ژنەکان لە شارەکانی تاران، مەهاباد، سنە، سیاستان و بلووچستان و شارۆچکەی نەهاوەندی سەر بە شاری هەمەندانی ئێران کوژراون.
باس لەوەشکراوە، ئەو ژنانەی زیانبەرکەوتووی توندوتیژییەکانی خێزانین، پاساوی شەرەف، بۆشای یاسایی و پاڵپشتیی نەکردن لە بارودۆخە سەختەکان.
لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ١٥٨ ژن کوژراون و هەروەها، ١٦ هەزار و ٥٦٧ توندوتیژی خێزانی دژ بە ژنان تۆمار کراوە.