لە مەکسیکەوە داوای ئازادکردنی ئەندامەکانی ڕژاک دەکرێت

کۆمسیۆنی مەدەنیی مافەکانی مرۆڤ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی مەکسیک پەیامێکی پشتیوانییان بۆ چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی ڕژاک نارد و تێیدا داوای ئازادکردنی هەر سێ چالاکوانەکە دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمسیۆنی مەدەنیی مافەکانی مرۆڤ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی مەکسیک پەیامێکی پشتیوانیان بۆ سێ چالاکوانی ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک نارد و تێیدا ئاماژەیان بەوەدا کە کوردستانی عێراق لەژێر هەڕەشەی پەدەکە، عێراق و تورکیادایە.

 

لە پەیامەکەدا بانگەوازی بۆ ئازادکردنی هەر سێ چالاکوانەکە دەکرێت و هاتووە: ێمە دەزانین کە کوردستانی عێراق لەژێر هێرشی پەدەکەدایە بە پشتیوانیی ئەمریکا و تورکیا، ئێمە ئاگارین کە سێ ئەندامی ڕژاک، کاتێک لە مەراسیمی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال گەڕاونەتەوە، لەلایەن حکومەتی کوردستانی عێراقەوە، دەستگیر کراون، سەبارەت بە دۆخی ژنانیش لە ناوچەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە، "ژنانی کورد نەک تەنیا لەدژی سیاسەت و کۆمەڵکوژیی دەسەڵاتی سەرمایەدار بەرخۆدان دەکەن، لەدژی پیاوسالارییش، بە ئافراندنی هاوژاینیی ئازاد و خۆپاراستن، بەرخۆدان دەکەن، ژنی کورد بۆ ژیانێکی وەک یەک و بەڕێزداریی بۆ ژینگەش تێدەکۆشن، هەر بۆیە ئێمە بیر لە دۆخ و تەندروستیی ئەو سێ هەڤاڵە دەکەینەوە و داوا دەکەین هەرچی زووە ئازاد بکرێن.

 

لە ٥ی ئاب و ئەمڕۆ ١٤ ڕۆژە سێ چالاکوانی ئەندامی ڕژاک بە ناوەکانی خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن، لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون و هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نازانرێت، بەپێی دواین زانیاریش کە لە پەیوەندییەکانەوە وەرگیراوە باری تەندروستی یەکێک لەو ژنانە تێکچووە.

 

ت.پ