لە دژی نەناسینی جەژنی نەورۆز لە حەلەب ئاگری نەورۆز کرایەوە
دانیشتوانی حەسەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر بڕیاری ژمارە ١٨٨ کە لە لایەن بەڕێوەبەریی کاتیەوە دەرچووە لە مەیدانی ئاشتی ئاگری نەورۆزیان داگیرساندو ڕایانگەیاند کە هیچ کەسێک ناتوانێت ئاهەنگەکانیان قەدەغە بکات.

حەسەکە
دانیشتووانی شاری حەسەکە لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، کورد، عەرەب، ئەرمەنی، سریانی و ئێزدی، بە جلوبەرگی نەریتی خۆیانەوە، لە گۆڕەپانی ئاشتی بازاڕی حەسەکە دژی بڕیاری ژمارە ١٨٨ی حکومەتی کاتی سووریا کە دان بە جەژنی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریادا نانێت، چالاکییان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا بریتی بوو لە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز و ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی ئاکیتو و چوارشەممەی سوورو پێشکەشکردنی چالاکی هونەری و هەڵپەڕکێ، چالاکوانان هێلکەیان بۆیاخ کرد و بەسەر منداڵاندا دابەشیان کرد. بۆیاخکردنی هێلکە لە زۆرێک لە کولتوورەکاندا داب و نەریتی باوە، لە سەردەمی ئاکیتودا هێلکە چیرۆکی دروستبوونی گەردوون و سەرەتای بەهارە، بە پێی بیروباوەڕی ئێزدیەکان بە هێمای سەرەتای بەهاریش دادەنرێت.
"کەس ناتوانێت ئاگری نەورۆز بکوژێنێتەوە"
هەنار ئیبراهیم، کە بەشداری لە سازدانی ئەو بۆنەیەدا کرد ڕایگەیاند، ئاگری نەورۆز هەرگیز نەکوژاوەتەوە و ناکوژێتەوە، وتی: نەورۆز ڕۆژێکی مێژووییە بۆ کورد و لە هەموو هەلومەرجێکدا ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، ئەمڕۆ هەموو پێکهاتەکان بە کولتوور و جەژن و ناسنامەی خۆیانەوە لەم گۆڕەپانە ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی بڕیارەکەی حکومەتی کاتی.
"کەس ناتوانێت مێژوو و ناسنامەمان لەناو ببات"
سیلڤا بەری ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەریی کاتی دەیەوێت بە بڕیاری ١٨٨ ناسنامەی گەلانی ناوچەکە نەهێڵێت و وتی: لە سووریادا چەندین پێکهاتە هەن و دەبێت بەڕێوەبەرێتی کاتی سووریا دانیان پێدا بنێت، ئێمە دەمانەوێت ئەو جەژنانە بناسرێن کە پەیوەندییان بە ناسنامە و کولتوورەکەمانەوە هەیە، ئاکیتو بۆ ئێمە جەژنێکی تایبەتە و هێمای شارستانییەت و ناسیۆنالیزممانە نەناسینی جەژنەکانمان لەناوبردنی مێژوو و ناسنامەمانە، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک ئەو پڕۆژەیە کە مافی هەموو پێکهاتەکان دەپارێزێت.
چالاکییەکە بە نمایشێکی هەڵپەڕكی هات.