کۆنگرەی ستار لە لوبنان: ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردی بناغەی چارەسەری دادپەروەرانە و ئاشتیانەیە
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە لوبنان جەختی لە گرنگی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە، بەو پێیەی کە داواکارییەکی جەماوەری و ئەخلاقییە و بەردی بناغەی هەر چارەسەرێکی دادپەروەرانە و ئاشتیانە لە ناوچەکەدا.

لوبنان
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە ڕێگەی ڕاگەیاندراوێک بانگەوازی خۆی بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی ئەو گۆشەگیرییە توندەی بەسەریدا سەپێنراوە نوێکردەوە.
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە لوبنان ٣ی ئایار کۆبوونەوەیەکی بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی هەڵمەتی جیهانی کە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات، ئەم هەڵمەتە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستی پێکردووە، سەرنجێکی بەرفراوانی جیهانی بەدەستهێناوە، لە دانیشتنی بەکۆمەڵەوە تا هەڵوێستی پشتیوانی و کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنە نێودەوڵەتییەکانی وەک کۆمیتەی دژ بە ئەشکەنجە.
لە میانی دیدارەکەدا ڕاگەەاندراوی فەرمی بەناوی کۆنگرەی ستار لە لوبنان خوێندرایەوە و تیایدا جەخت لەسەر گرنگی پشتیوانی تەواو بۆ هەڵمەتەکە کرایەوە، بە توندی تاوانکردی سەپاندنی بەردەوامی گۆشەگیریی توند بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕەتکردنەوەی لە مافە سەرەتاییەکانی، لەوانەش مافی دیداری ئازادانە لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دوای زیاتر لە ٢٥ ساڵ زیندانیکردن، مافی هیوای هەیە، مافێک کە بە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان دەستەبەرکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە پێداگری لەسەر سیاسەتی توندوتیژی و نکۆڵی خۆی.
هەروەها کۆردیۆناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی کردەوە کە داواکاری ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییەکی کۆمەڵگە و ئەخلاقییە، نوێنەرایەتی بەردی بناغەی هەر چارەسەرێکی دادپەروەرانە و ئاشتیانە لە ناوچەکەدا دەکات، بانگەوازی خۆی بۆ ئازادکردنی دەستبەجێ و هەڵگرتنی گۆشەگیرییە توندەکەی دووپاتکردەوە.
کۆبوونەوەکە بە دووپاتکردنەوەی بەردەوامی خەباتی کۆنگرەی ستار شانبەشانی هەموو هێزەکانی داوای ئازادی و دادپەروەری تا گەیشتن بە ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.