خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ سەرکەوتنەکانیان پێشەکەش بە خوێنی شەهیدان کرد
خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا و لەسەر مەزاری شەهیدان سەرکەوتنەکانیان پێشکەش بە گیانی پاکی شەهیدان کرد.

ناوەندی هەواڵ
ئاهەنگی یەکەمین خولی دەرچوونی خوێندکاران لە زانکۆی کۆبانێ بەڕێوەچوو، دوای ئاهەنگ گێڕان خوێندکاران چوونە سەر مەزاری شەهیدان دیجلە لە کۆبانێ و خۆشی سەرکەوتنیان پێشکەش بە گیانی پاکی شەهیدان کرد.
ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران بە ئامادەبوونی خانەوادە و بەڕێوەبەرانی زانکۆ لە هۆڵی فورات بەڕێوەچوو، دواتر خوێندکاران بەشێکی سەرکەوتنەکەیان بردە سەر مەزاری شەهیدان و بە لەملکردنی جامانەی شەڕڤانان سەرکەوتنەکانیان پێشکەش بە تێکۆشان و خەبات و خوێنی شەهیدان کرد.
زانکۆی کۆبانێ سەر بە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باشور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، لە ٣٠ ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، هەفتەی ڕابردوو ئاهەنگی دەرچوونی بۆ یەکەمجار بۆ ٣٠ خوێندکار بەڕێوەبرد، لە ئێستاشدا نزیکەی ٦٤٠ خوێندکار لە زانکۆکە درێژە بە خوێندن دەدەن.
ت.پ