خەڵکی کۆبانی لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین، ڕێپێوانیان کرد
سەدان هاوڵاتی دانیشتووی شاری کۆبانێ و ئاوارەی خەڵکی عەفرینی دانیشتووی ئەو شارە لە حەوتەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین ڕێپێوانیان کرد.

کۆبانێ
بەهۆی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨، هەزاران کەس لە دانیشتووانی عەفرین ناچاربوون هەڵبێن.
لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین، ئەمڕۆ بە دروشمی "عەفرین عەفرینی ئێمەیە، گەڕانەوە بەڵێنی ئێمەیە"، سەدان دانیشتووی شاری کۆبانێ و خەڵکی ئاوارەی عەفرین، ڕێپێوانیان ئەنجامدا، لە ڕێپێوانەکەدا بەش و دەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری، ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی، لایەنە سیاسییەکان، و خوێندکاران ئامادە بوون.
ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" و "عەفرین لەگەڵ ئێوە تا مردن" و هەڵگرتنی لقی دار زەیتون لە گۆڕەپانی ژنانی ئازادەوە دەستیپێکرد و تا گۆڕەپانی شەهید عەگید بەردەوام بوو، دوای خولەکێک ڕێزگرتن، مزگین خەلیل، جێگری ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات قسەی کرد.
"شارەکانمان لە داگیرکاری پاک دەکەینەوە"
میزین خەلیل وتی: عەفرین نموونەی ژیانێکی ئازاد و یەکسان بوو لە سەردەمی شۆڕشدا لە کوردستانی ڕۆژئاوادا زۆرێک لە گروپ و بیروباوەڕەکان بە ئاشتیانە پێکەوە دەژیان، بەڵام لە ئەنجامی ڕێککەوتنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان عەفرین داگیرکرا و دیمۆگرافیای شارەکە گۆڕانی بەسەردا هات لەگەڵ داگیرکردنی دەوڵەتی تورکیا، دەیان هەزار دانیشتووی عەفرین ئاوارە بوون گۆڕانکاری دیمۆگرافی کرا، بەڵام ئەوان بەردەوامن لە بەرخۆدانی خۆیان لە پێناو تەواوکردنی شۆڕشەکەیان و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراسی و ڕەنگاوڕەنگ، ئێمە خەباتێکی بێوچان ئەنجام دەدەین، بەتایبەتی بۆ ڕزگارکردنی شارە داگیرکراوەکانمان، بەتایبەتی عەفرین، و گەڕانەوەی گەلەکەمان بۆ سەر خاکی خۆیان.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بەرخۆدان بۆ ڕزگارکردنی عەفرین بەردەوامە" کۆتایی هات.