ژنانی کۆبانێ بە چاوەڕوانییەکی زۆرەوە پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵ دەکەن

ژنانی کۆبانێ جەختیان لەوە کردەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پێناو ئازادی ژنان و گەلان تێکۆشان دەکات و نەورۆزی ئەمساڵ جیاواز دەبێت، داواشیان کرد ئازادی ژنان بپارێزرێت.

ئێلڤین محەمەد

 

کۆبانێ- بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، ژنانی شاری کۆبانێ هەستی خۆیان بۆ ئاژانسەکەمان دەربڕی، ئەو ژنانە جۆش و خرۆش و خۆشحاڵی خۆیان بە پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئەمساڵ بە هەستێکی جیاوازەوە نەورۆز پیرۆز دەکەن.

 

هەدلا عەزیز کەنجۆ، یەکێک لەو ژنە بەرخۆدێرەکانی کۆبانێ لە سەرەتای قسەکانیدا پیرۆزبایی نەورۆزی لە گەلی کورد کرد و وتی: پیرۆزبایی نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٥ لە هەموو گەلی کورد دەکەم، پیرۆزبایی لە خەباتکارانی بەرەکانی پێشەوە، کەسوکاری شەهیدان و شەهیدەکانمان دەکەم کە خۆیان بەخت کرد لە پێناو ژیانی کورددا، گەلەکەمان کە ئاو و کارەبا لە بەنداوی تشرین دەپارێزێت، نەورۆزی ٢٠٢٥ جیاوازە لە ساڵانی تر ئێمە لە ئێستاوە سەرباری هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکە دەستبەرداری نەورۆزەکەمان نابین و ئەمساڵ نەورۆزی واتادار دەبێت.

 

"ڕژێمی بەعس ڕێگەی نەدا نەورۆز پیرۆز بکەین"

هەدلا عەزیز کەنجۆ ڕایگەیاند کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا نەیانتوانیوە بە ئازادی نەورۆز پیرۆز بکەن و وتی: ئەم نەورۆزە بە تایبەتی لەلایەن ژنانی کوردەوە بەڕێوەدەچێت، چونکە ژنانی کورد ئەمڕۆ خۆیان سەلماندووە، جێگای خۆیان لە ئیدارەکان گرتووە و ئەم سەرکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ ژنان، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا نەماندەتوانی جەژنی نەورۆز پیرۆز بکەین وەک ئێستا، چونکە قەدەغەکرابوو، خەڵک هەمیشە لەژێر کۆت و بەنددا بوو، بەڵام ئێستا لە سایەی ژناندا نەورۆزی قەدەغەکراو بە زمان و جلوبەرگمان دەگێڕین و هەموو خەڵک پێی خۆشە، ئێستا ئێمە دایکان و باوکان و خوشکەکان و برایان بە ئاگری نەورۆز و جلوبەرگی کوردیمان دەڵێم نەورۆزی ٢٠٢٥ پیرۆز بێت.

 

"ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی بە ژنان بەخشی"

لە سەرەتای قسەکانیدا شەمسە محەمەد پیرۆزبایی نەورۆزی ئەمساڵی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: پیرۆزبایی نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، پیرۆزبایی لەو کەسانە دەکەم کە لە بەرەکانی پێشەوە و لە زیندانەکاندان، و گەلی کورد، هەروەها پیرۆزبایی لە ژنانی کورد دەکەم کە چەکیان هەڵگرت و بەرپەرچیان دایەوە، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا نەمانتوانی جەژنی نەورۆز پیرۆز بکەین، چونکە دەوڵەتەکان بەدوای گەلەوە بوون، گەلیش نەیتوانی چێژ لەم ڕۆژە وەربگرێت، جەژنی نەورۆز لەگەڵ خەڵک بەرز ڕاگیرا، بەڵام ئێستا ڕێبەری گەلی کورد ئازادی بە ژنان دا و ئازادی بە هەموو گەلان بەخشی، نەورۆز بە شێوەیەکی جیاوازتر لە جاران بەڕێوە دەچێت، چونکە ڕێبەری گەلی کورد ئازادیی بە ژنان بەخشی و ژن و پیاوی یەکسان کرد، ژنان ڕۆڵیان هەیە، هەر بۆیە ئەمڕۆ بە ئازادی نەورۆزمان پیرۆز دەکەین.

 

"دەبێت ئازادی خۆمان بپارێزین"

شەمسە محەمەد بەبیری هێنایەوە کە ٢٦ ساڵە بۆ ئازادی گەل لە زینداندایە و وتی: لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەبێت ئازادی خۆمان بپارێزین و نەهێڵین ئەم ئازادییەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێمان دەناسێنێت بێ پاراستن بێت، هیوادارم نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە ئامرازێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان.