"هەرچییەک ڕووبدات ئێمە شوێن شارەوانییەکانمان دەکەوین"
ژنانی ماردین ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر قەیومی سەپێندراو شارەوانییەکانیان دەپاریزن و دەبێت ئەم دڕندەییە کۆتایی بێت، وتیشی: گرنگ نییە چی ڕووبدات، ئێمە شوێن شارەوانی و ویستی خۆمان دەکەوین.
مەدینە مامەدئۆغڵو
ماردین- کاردانەوەکان لەدژی قەویم کە بەرەبەیانی ٤ی تشرینی دووەم، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکیاوە لەسەر شارەوانییەکانی ماردین و ئیلح و خەلفەتی لەژێر ئیدارەی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی" دامەزرا بەردەوامە، هەروەها چالاکییەکانی گەل لەدژی قەیومەکان لە گەشەکردندایە، خەڵکی ماردین کە نایانەوێت قەیوم لە شارەوانی خۆیان دابنرێت، لەبەردەم شارەوانی بەردەوامن لە ئێشکگری، خەڵکی ماردین بە دروشمی 'دەست لە ئیرادەمان مەدە' و 'قەیوم دەڕوات، گەل دێت' درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن، لە هەموو دەرفەتێکدا دەریدەبڕن کە قەیومیان ناوێت، ژنانی ماردین ڕایانگەیاند، نابێت کەس لە بەرامبەر ئەم کارە نایاساییە بێدەنگ بێت.
"ئەم شارە، ئەم شارەوانییە هی ئێمەیە"
ئەمینە ئایدۆغان ئاماژەی بەوەکرد، بەیانی زوو دێنە شارەوانی و بۆ ساتێکیش ناڕۆن و وتی: ئێمە لە کاتژمێرەکانی زوودا لێرەین، ئەم دەسەڵاتەمان ناوێت کە ئێمە بە بێ ئیرادە دەزانێت، بە گەلەکەمان و خوێنی خۆمان ئەم شارەوانیانەمان بردەوە، با هەموو دایکان هەستن و لەبەردەم شارەوانی دابنیشن، ئەم شارە هی ئێمەیە، ئەم شارەوانیە هی ئێمەیە، بە ماندووبوونمانەوە هاتینە ئێرە، شارەوانییەکانمان تاڵان دەکەن و لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕینمان لێمان دەدەن، هێرش دەکەنە سەر ئەم خەڵکە, هەرچەندە سەخت بێت، بەڵام ئێمە قبوڵی ناکەین و لێرەین، تا کۆتایی خوێنمان لەگەڵ گەلەکەمانداین، هەرچییەک ڕووبدات ئێمە بەشوێن شارەوانی و ئیرادەی خۆمان دەڕۆین، ئەگەرهەمووشمان بکوژن، ئێمە ئەم جۆرە ڕەفتارانە قبوڵ ناکەین.
"بەشی خۆمان بەکەس نادیهن"
زوبەیدە گوڵ، کە لە بەردەم شارەوانیدا لە ئ٧ێشکگریدایە داوای لە گەلی کورد کرد ئیرادەی خۆیان نیشان بدەن و دەبێت کۆتایی بەو نادادپەروەرییە بهێنن کە ئەزموون دەکرێت و وتی: ئێمە بۆ پاراستنی ئیرادەمان هاتووین بۆ ئێرە، بەشی خۆمان دەوێت، بەکەسی نادەین، ئەم کارە ئیرادەی ئێمەیە، نایدەین بە کەسم هەر کاتێک برسی بوون ڕوو لە گەلی کورد دەکەنئەوەی ڕوودەدات یان هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا یان لێرە هێرش دەکەن، با ئێستا ئەم دڕندەییە کۆتایی پێبێت. ئێمە کوردین و حەقی خۆمان بە کەس نادەین، ئێمە خوێنی خۆمان دەدەین، بەڵام ئەم ئیرادەیە نادەین، لێرەین گرنگ نییە چی ڕوودەدات. لە هەر بارودۆخێکدا دزی دەکە، بۆ درێژەدان بە دزی بۆ ئێرە هاتوون، من هەرگیز ئەم هەڵوێستە قبوڵ ناکەم، لێرەین و ئەوەی شایەنمانە دەمانەوێت، تا بەدەستی نەهێنین ناڕۆین.
"گەل بۆ ئەو شارەوانیانەی کە قەیوم سەپێندراون تێکۆشان بکەن"
موژدە ئایکەل ئاماژەی بەوەکرد، وەک جاران، ئەمجارەش بەهەمان خەبات و کار شارەوانییەکانیان بۆ قەیومەکان بەجێناهێڵن و وتیشی: سێ جار قەیومیان فڕێداوەتە ئێرە، دوو جارەکەی تر بەرەنگاری بووینەوە، جارێکی تر بەرەنگاری دەبینەوە، هەرچییەک بکەن ئێمە ناترسین و هەرچییەک بێت درێژە بە خەباتەکەمان دەدەین، ئەوان هەوڵی لەناوبردنی ئێمە دەدەن، بەڵام ئێمە بوونمان هەیە و هەرگیز هەنگاوێک پاشەکشە ناکەین، لە دەرەوەی دادپەروەری هیچ داواکارییەکمان نییە. پێویستە هەموو خەڵک خەبات بۆ ئەم شارەوانیانە بکەن کە دەستیان بەسەردا گیراوە، دەبێت وەڵامی پێویست بدەینەوە بەو عەقڵیەتەی کە بەیانیان وەک دزێک دێت و هێرش دەکاتە سەر شارەوانییەکان.