هاوپەیمانی نادا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیکی تونس ڕادەگەیەنێت

شوێنی مەدەنی و سیاسی لە تونس شاهیدی دابەزینێکی ڕاستەقینەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو بڕیارانە پێشێلی ئازادیی پێکەوەبوون دەکەن و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەنە ئامانج، وە دیارترینیان کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیکە لە تونس.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢٤ی تشرینی یەکەم بە پێی فەرمانی ژمارە ٨٨، دەسەڵاتدارانی تونس چالاکییەکانی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیکیان بۆ ماوەی یەک مانگ ڕاگرت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە زەمینە سیاسییە گرژەکانی تونس کە بەهۆی ئەو ڕێوشوێنە ناوازانەی ڕاگەیەندراون، ڕیفراندۆمی دواتر بۆ دەستوورێکی نوێ و زنجیرەیەک دەستگیرکردنی کەسایەتی و چالاکانی ئۆپۆزسیۆن گیرۆدە بووە.

 

هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی لە ڕاگرتنی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیک لە تونس دەربڕی.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دابەزینێکی مەترسیدار دەبینەوە لە شوێنی کردەوەی مەدەنی و سیاسیدا، کە ڕەنگدانەوەی لە لەرزۆکی دامەزراوە هەڵبژێردراوەکان، هەروەها ڕاگرتنی چالاکییەکانی زۆرێک لە دامەزراوە دەستوورییەکان، هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمەڵەکان، وە دەستگیرکردنی کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکان و سەرکوتکردنی ئازادی قسەکردن، بە پشتبەستن بە فەرمانی ٥٤، چڕبوونەوەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان لە دەستێکدا، و تێکدانی میکانیزمەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، کە دوورە لە بنەماکانی گفتوگۆ و دیموکراتیک و بەشداریکردن.

 

کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیکی تونس لە ساڵی ١٩٨٩ەوە دامەزراوە،  دەنگی ژنانی تونسی هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی خەباتییان بۆ ماف و ئازادییەکان بەبێ دابەشبوون هەڵبگرن و کار بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانی تەواو و کاریگەر و نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک بکەن.

 

هەروەها کۆمەڵەکە بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی تواناکانی و بەشداریکردن لە تۆڕە نیشتمانی و ناوچەیی و جیهانییەکان، بانگەشە بۆ پڕۆژەیەکی پێشکەوتنخوازانە و دیموکراتیکی ژنان دەکات، پێیان وایە ئازادی بەبێ یەکسانی نییە، وە دیموکراسیش بەبێ ژن نییە.

جەخت لەوە کراوەتەوە، کە شەڕی ئەمڕۆ لە تونس شەڕێکی تەواو سیاسییە، دەنگی ئۆپۆزسیۆن و بیری فرەی دەکاتە ئامانج لە هەوڵێکدا بۆ سەپاندنی یەک ئایدۆلۆژیا و دوورخستنەوەی چالاکانی ژن و پیاو.

 

هاوپەیمانی نادا لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، هاودەنگی "بێ مەرج" و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەم کۆمەڵە ڕێزدارە دەربڕی، کە بەشدار و بەردەوامی هەیە لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ڕۆشنگەر و پێشکەوتنخواز کە لەسەر بنەمای شکۆمەندی و دادپەروەری و یەکسانی دامەزراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییەکانی کۆمەڵەکە و لە ئەنجامدا داخستنی ناوەندەکانی پشتیوانی بۆ ژنانی قوربانی توندوتیژی نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ڕاستی دەکات بۆ مافەکانی ژنان، ئازادیی کۆمەڵ، و کاری کۆمەڵگەی مەدەنی، پاشەکشەیەکی قبوڵنەکراوە لە وڵاتێکدا کە ژنانی پێشەنگ بوون لە ناوچەکە و لە خەبات بۆ ئازادی و شکۆمەندی و یەکسانی.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا.، داوای چڕکردنەوە و کۆکردنەوە و یەکڕیزی نێوان کۆمەڵە و ڕێکخراوە مەدەنی و دیموکراتیکیەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو بڕیارانەی کە ئازادییەکان و کردەوەی مەدەنی دەخنکێنن کرا، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی خەبات بۆ گەڕاندنەوەی شۆڕشی تونس و داواکارییەکانی بۆ ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی کرد.