لە ئەلبیستان توڕەیی خەڵک لە ڕادەبەدەرە

لە ئەلبیستان خەڵک تووڕەن لە دواکەوتنی دەستپێکردنی گەڕان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە و بە وتنی "ماوەی ٦ ڕۆژە و دەنگ نەماوە ئیتر کارکردن چییە؟ دەریان بێنن و بیخەنە سەر زەوی" تووڕەی خۆیان دەردەبڕن

مەڕەش

 

لە ناوچەی ئەلبیستانی مەڕەش بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە چەندین بینا ڕووخاون و ژمارەی گیان لەدەستدان تا ئێستا ڕوون نییە، لەو شارەدا لە ڕۆژی سێیەمدا کاری گەڕان و ڕزگارکردن دەستیپێکرد، هێشتا چەندین شوێنی وێران بوو وەک خۆیانن، هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی کە لە بوومەلەرزەکە ڕزگاریان بووە، بەهۆی سەرمای پلەی ژێر سفرەوە و بەردەوامی بوومەلەرزەکان ژیانیان سەختە، ژنانی ئەلبیستان باس لە دۆخی خۆیان دەکەن و دەڵێن: "چیتر بەهایەک نییە بۆ مردن".

 

"دوو ڕۆژی یەکەم لە بەفردا برسی بووین"

زەینەپ ئاسیل ئاماژەی بەوەکرد کە دۆخی ناوچەکە لە ڕۆژی یەکەمەوە جیاواز نییە و وتی: "پێش ئەو هاوکارییەی کە لە ڕۆژی دووەمدا هات، لە بەفردا برسی بووین، هێشتا تەرمەکان لە ژێر بینا ڕووخاوەکاندا دەردەکەون، ئێمە لە بارودۆخێکی خراپداین لە خەڵکەوە یارمەتی زۆر هەیە، بەڵام کەس بەدوای یارمەتیدا ناگەڕێت، کاری گەڕان لە ناوچەکە دوو ڕۆژ دواتر دەستیپێکرد، لە یەکەم ڕۆژدا، تا بەرەبەیان لە ژێر بەفردا ماینەوە، نە ئاو و نە کارەبا هەبوو،  ئێمە چەند کاتژمێرێک لە ژێر بەفردا ماینەوە هیچ چادرێک نەبوو، هیچ شوێنێک نەبوو بۆ بەخاک سپاردن، ئێمە بە بەفر و با چاوەڕێمان کرد دووەم ڕۆژی یارمەتیدان لە ڕۆژی دووەمدا، تەنھا سۆپا هەبوو، زۆر کەس گیانیان لە دەست داوە ئەگەر سێ کەس دەر بکرێن  یەکێکیان زیندووەو ئەوانی دیکە گیانیان لەدەستداوە".

 

"خزمێکی ئێمە باوکی بە دەستی خۆی لە ژێر بینای ڕووخاودا دەرهێنا"

عەدالەت گوڵ لە بوومەلەرزەکەدا زیاتر لە ٢٠ کەسی لە دەستداوە و ئێستا لە چادرێکی پشت بارهەڵگر لەگەڵ ١٢ کەسی خێزانەکەیدا دەژی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە بە هەوڵ و کۆششی خۆیان کەسوکاریان لە ناو دارو پەردوو دەرهێناوەو وتی: "لە کاتژمێرەکانی شەودا بە دەنگی دۆڵاب خەبەرمان بووەوە، ئێمە لە ماڵەوە بووین، بەڵام توانیمان ماڵەکە بەجێ بهێڵین بەبێ ئەوەی هیچ شتێکمان بۆ دەربکرێت، ئەو ڕۆژە لە ئۆتۆمبێلدا خەوتین پاشان بارهەڵگرێکمان هێنا و لە پشتی چادرمان کردەوە، لەگەڵ ١٢ کەس تێیدا دەژین، ئێمە ٥رۆژە بەم شێوەیە دەژین، مامی هاوژینەکەم گیانی لەدەستداو دواتر بیستمان کوڕەکەی بە تەنها تەرمی باوکی دەرهێناوە، ئەوە گۆڕستانی خێزان نییە، بەڵام بە خێرایی لە گۆڕستانی دەوڵەتدا بەخاک سپێردران،  لە نێوان خزمەکانمان ١٠-٢٠ کەسمان لە دەست دا خودا ئەم دۆخە بەسەر کەسدا نەهێنێت، بارودۆخێکی زۆر سەختە، ئێمە سوپاسی ئەو کەسانە دەکەین کە لەگەڵمانن".

 

"خزمەکانم هێشتا لە ژێر بینا ڕووخاوەکاندان"

فاتمە ئایر ئاماژەی بەوەکرد کە سێ کەس لە خێزانەکەی هێشتا لەژێر بینادان و لە ڕۆژانی سەرەتادا لە ژێر داروپەردووەکان دەنگیان بیستوون، بەڵام لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هیچ دەنگێک نەماوە، وتی: "ئێمە لێرە لەەبر تۆفاندا ژیاین خوا ئەم دۆخە بەسەر کەسدا نەهێنێت، سێ لە خێزانەکەم هێشتا لەژێر داروپەردوودان خزمەکانم هێشتا نەدۆزراونەتەوە، هیچ شتێکمان لەدەست نەهات، ڕەوشێکی زۆر سەختە، چیتر هیچ بەهایەک بۆ مردن نییە".