ئامارەکان زیاد دەبێت؛ ٢٤هەزار و ٦١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە

ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا بەرزبووەتەوە بۆ ٢٤ هەزار و ٦١٧ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، ژمارەی گیان لەدەستدان، لەو ١٠ شارەی باکووری کوردستان و تورکیا کە بوومەلەرزە هەژاندی، بۆ ٢٤ هەزار و ٦١٧ کەس بەرز بووەتەوە.

 

حەوت ڕۆژ بەسەر بوومەلەرزەکەدا تێپەڕی، کە ناوەندەکەی ناوچەی بازارجیخی سەربە مەرەش بوو لە زۆربەی شارەکاندا کاری گەڕان و ڕزگارکردن ئەنجام نەدرا و دواکەوت، ئەمەش تووڕەیی گەورەی خەڵکی لە هەموو شوێنێک بەدوای خۆیدا هێنا، بەپێی خەمڵاندنەکان کە لە بینا ڕووخاوەکاندا هاوڵاتی زۆر هەن، کار بۆ لابردنی داروپەردوو کراوە.