ژنانی پەنابەر کە قوربانی بوومەلەرزەکەن، ڕووبەڕووی نەتەوەپەرستی دەبنەوە

لە ئەلبیستان پەنابەرانی سوریا لە ژێر داروپەردوودا بە دوای کەسەکانیاندا دەگەڕێن و دژی سەرما شەڕ دەکەن، هەروەها ڕووبەڕووی نەتەوەپەرستی دەبنەوە.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

مەڕەش- ئەو پەنابەرانەی لە سوریاوە هاتوون و لە تورکیا دەژین، لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا لە ئەلبیستان خانووەکانیان وێران بووە، لە پارکەکاندا چادریان داناوە و تێیدا دەمێننەوە کە بە سامانی خۆیان دروستیان کردووە، ئەو هاوڵاتیانەی دەڵێن دوای بوومەلەرزەکە تەنها یەک چادریان پێدراوە، نزیکەی ١٥ کەس چادرێکدا دەژین کە لە نایلۆن دروستکراون، لەو ناوچانەی کە پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر دادەبەزێت، هیچ دەرفەتێک بۆ گەرمکردنەوەی منداڵەکان نییە و خێزانەکان چاوەڕێی بەجێهێشتنی ناوچەکەن.

 

ئەو خێزانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە خزم و کەسوکارێکی زۆریان لەدەستداوە، لە سەرمادا لە چادر دەمێننەوە، بارودۆخی منداڵانی ناو چادرەکان باش نییە و خێزانەکان لە دەستکەوتنی خۆراکدا تووشی کێشە دەبن، لە ئێستاشدا ئامادەکاری دەکەن بۆ چوونە دەرەوە لە شارەکە.

 

چادرێکیان بە ئاوارەکان داوە

مریەم هەراری، پەنابەر، لەبارەی دۆخی پەنابەرانەوە وتی: ساڵانێکە لە سوریاوە هاتووین و لێرە دەژین، بوومەلەرزەیەک ڕوویدا و ماڵەکانمان وێران بوون، لەسەر شەقامەکان ماینەوە و خواردنیان پێداین، تەنها یەک چادریان پێداوین، ئێستا هەموومان وەک خێزانێک لەم چادرەدا دەژین و خواردن دروستدەکەین، نان دەکوڵێنین، منداڵەکانمان لە دەرەوەن و هیچ جلوبەرگێکمان نییە.

 

"منداڵەکانمان نەخۆش دەکەون"

مریەم هەراری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکە ڕزگاریان بووە، بەهۆی سەرماشەوە نەخۆش دەکەون و دەڵێت: زۆرێک لە خزمەکانمان لەدەستدا، ئێستا چاوەڕێین لێرە بڕۆین، هەموو ڕۆژێک بوومەلەرزە ڕوودەدات، دە ساڵە لێرە دەژین. زۆرێک لە منداڵانی ئەم شوێنە دایکی خۆیان لەدەستدا، ئێستا نازانین چی بکەین.

 

هاوڵاتییەکی دیکە کە لەناو چادرەکەدا دەژی، دەڵێت، دەیەوێت هاوکاری هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بکات، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە لێیدراوە.