دەوڵەت یارمەتی نادات و ڕێگریش لەو کەسانە دەکات کە یارمەتی دەدەن

ئەو هاوکارییانەی لەلایەن هەدەپەوە لە ئیزمیرەوە نێردراوە بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە عوسمانییە، لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیرابوو، گەڕێندرایەوە بۆ ئەدەنە و دوو دەستگیرکراویش ئازادکران.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە زیانی گیانی و ماددی زۆری لیکەوتەوە،  لەسەر داوای زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە، پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە ئیزمیرەوە یارمەتیی بۆ عوسمانییە نارد، بەڵام پۆلیس شەوی ڕابردووتر بە بیانووی "مۆڵەتی پارێزگار نییە" دەستی بەسەر هاوکارییەکەدا گرت و ڕێگری لە چوونە ناو شارەوە کرا و شۆفێر و هاوکارەکەشی دەستگیر کران.

 

شۆفێری بارهەڵگرەکە پاش وەرگرتنی وتە ئازاد کرا و ڕایگەیاند کە پۆلیس هەڕەشەیان لێکردوون بەوەی، ناتوانیت ئەم شتانە لە عوسمانییە، هاتای و مەڕەش دابنێیت، لە ئەدەنە و هەر شوێنێکی دیکە بێت، دەتوانن دایبنێن.

 

ڕاشگەیەنراوە کە ئەو هاوکارییانە لە ئەدەنە دابەشکراون و ئەو دوو کەسەی دەستگیرکران، ئازادبوون.