شارەکانی عێراق بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمارکرد
شاری بەسرە گەرمترین پلەی گەرمای لەناو شارەکانی جیهان تۆمارکرد کە ٥١.٨ پلەی سیلیزییە و کەشناسی جیهانیش بە گەرمایەکی سوتێنەر پێناسەی دەکات.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ماڵپەڕی تایبەتمەندی ئەلدۆرادۆ وێزەر، لەناو ئەو شەپۆلە گەرمییە سووتێنەرەی کە ئێستا جیهانی گرتووەتەوە، شارێکی عێراقی بەرزترین پلەی گەرمی لەسەر زەوی تۆمارکردووە.
بەپێی راپۆرتی کەشناسی ئەلدۆرادۆ، پلەکانی گەرما لە شاری بەسرە لە باشووری عێراق ٥١ پلەی سەدی تێپەڕاندووە کە بەرزترین پلەی گەرمایە لەسەر زەوی، بەپێی ئامارەکانی دراوە، ١٠ بەرزترین پلەکانی گەرما لە جیهاندا تۆمارکراون، یەکێکیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە لە عێراق بووە کە ٥١.٨ پلەی سیلیزی بووە.
لە دوای بەسرەشەوە ئەم شارانە بەرزترین پلەکانی گەرمایان تۆمارکردووە، ئەهواز لە ئێران ٥١.٦ پلەی سیلیزی و سەفی-ئاباد دێزفول لە ئێران ٥١.٦ پلەی سیلیزی بوون.
ئابادان لە ئێران ٥١.٥ پلەی سەدی، عەبدالی كوێت ٥١.١ پلەی سیلیزی، بەسرە – الحسێن لە عێراق ٥١ پلەی سیلیزی، العامیدیە لە ئێران ٥١ پلەی سیلیزی، ئەلسەبریە لە كوێت ٥٠.٥ پلەی سیلیزی، فاو لە عێراق ٥٠.٢ پلەی سیلیزی و ئەلجەهرا لە كوێت ٥٠.٢ پلەی سیلیزی تۆمارکراون.