زیادکردنی سنووردارکردنی ژنان و لێدانیان لە ئەفغانستان
راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەڕێوەبەرایەتی فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپەی تاڵیبان لە زابول بەشداری لە ئاهەنگی هاوسەرگیریی ژنانی قەدەغە کردووە و لە بامیانیش لێیان داون.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، ١٢ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپەی تاڵیبان لە زابول ڕایگەیاند، "پێویستە ژنان خۆیان لە بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی هاوسەرگیری بەدوور بگرن".
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە گەیشتوون، سەرچاوە ناوخۆییەکانی تاڵیبان ئاهەنگی هاوسەرگیری و گردبوونەوەی گەنجان و ڕیش تاشین و ئاهەنگەکانیان قەدەغە کردووە و ڕایانگەیاندووە "ئەگەر سەرپێچی ئەو سنووردارکردنانە بکەن، مافی سکاڵاکردنیان نییە و سزای توندیان بەسەردا دەسەپێندرێت".
ههروهها ڕاپۆرتهكان ئاماژه بهوه دهكهن كه لانیكهم ١٠ ژن له لایهن ئهفسهرانی بەڕێوەبەرایەتی فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپەی تاڵیبان لە بامیان به هۆی پۆشینی پێڵاو و جینسی چهرم لێیان دراوه.
بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، لە گوندی كەرەمان سەر بە پارێزگای پەنجشیر، تاڵیبان بە زۆرەملێ هاوسەرگیری بە كچەكانیان کردووە وهەڕەشەی لە چەند خێزانێك كردووە و ئەشكەنجەیان داون، هۆشداریان داوە لەوەی ئەگەر ئەو خێزانانە لەگەڵ كچەكانیان لە هاوسەرگیریدا ڕێكنەكەون، ئەوا هێز بەكاردەهێنن بۆ هاوسەرگیری کچەکان.