گەشتێک بۆ ئازادی لە چیای کورمەنجەوە: زەلال هێڤی

تێکۆشانی نیو سەدەی ژنانی گۆڕی بۆ سەدەیەک، یەکێک لە گەشتیارانی ئەم ڕێگایە شۆڕشگێڕ زەلال هێڤی کە هەموو ژنانی لە دڵی خۆیدا لە باوەش گرتووە، باسی زەلالتان بۆ دەکەین، واتە ڕەوتی ڕوونی کات و لەدایک بوونی هیوا.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا-خەباتی نیو سەدەی ژنی گۆڕی بۆ سەدەیەکی نوێ، لەم سەردەمەدا پاڵەوان و ئەفسانە و پێشەنگەکان لەدایک بوون کە لە ناسنامەی ژندا تێکەڵ بوون، یەکێک لە گەشتیاران ئەم ڕێگایە شۆڕشگێڕ زەلال هێڤییە کە لە دڵەوە هەموو ژنەکانی لە باوەش گرتووە، باسی هیوای ڕوونتان بۆ دەکەین، واتە باسی ڕەوتی ڕوونی کات و لەدایک بوونی هیوا دەکەین.

 

لە چیای کورمەنج نەمامێک سەری بەرز دەکاتەوە

 زەلال هێڤی، نازناوی فیدان فاتێ، لە چیای کورمەنچەوە سەری بەرزکردەوە بۆ وڵاتێکی ئازاد و ژیانێکی یەکسان، ڕوخساری خۆی بەخشی بە خۆر، دڵی خۆی بەخشی بە شاخەکانی کوردستان، خۆشەویستی خۆی بەخشی بە گەلی بەرخۆدێر، گەلی تێکۆشەر، ڕۆحی خۆی بەخشی بە شۆڕشی ژنان، وەک هەر ژنێک کە بەدوای ئازادی خۆیدا دەگەڕێت، بەشداری خەباتی ئازادی دەکات، لە ساڵی ١٩٧٣ لە چیای کورمەنج لە عەفرین لەدایک بووە، لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر کە دڵسۆزی نیشتمانەکەیانن و بە خاک و دارەکانەوە گرێدراون، ناوی فیدان، وەک نەمامێک گەشە دەکات، کە لە زەویدا چێندرابێت.

 

 بۆ ئەوەش خاک دەبێتە مێژوو، جوگرافیا، فەلسەفەی ژیان، وڵاتەکەی لە ڕووی زەویەوە دەبینێت، ئەم وڵاتە دەکاتە وڵاتی ژن، ژنانی بەرخۆدێر، ئەو ژنانەی کە خۆبوونی خۆیان دامەزراندووە، ئەوە شاری عەفرین بوو کە لە بەرامبەر دوژمنان سەری دانەنەواند، عەفرینی بە شۆڕشی ئازادی ناوبرد، شایەتحاڵی تێکۆشانی حەقیوتی گەلی بەرخۆدێر بوو.

 

هاوڕێی هەموو ژنان

 ژنە شۆڕشگێڕ هاوڕێی هەموو ژنان، زەلال هێڤی، لە تەمەنیکی بچووکدا هەستی بەو جیاوازییە کرد کە ژنان و منداڵان تێیدا دەژیان، بە بینینی ئەم ڕاستییە، لە ساڵانی نەوەدەکاندا، دەستیکرد بە کارکردن لەسەر شۆڕشی ئازادی کوردستان کە بە شۆڕشی ژنان ناسراوە، لە کاری کۆمەڵایەتیدا ڕەنج و خەباتێکی زۆری پێشکەش کرد، لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تا ١٩٩٩ کاری زۆری کردووە و کاری بۆ شۆڕشی ئازادی کۆمەڵایەتی، بۆ تێگەیشتن لە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ئازادی گەلان و ژنان مسۆگەر دەکات کردووە، زۆترین کاری بۆ عەفرین کردووە، ئیدی بەو گەشتەی دەستی پێکردووە دەبێتە شۆڕشگێڕی گەلەکەی و هەموو ژنان.

 

وەچەرخان: پیلانگێڕی نێودەوڵەتی

 ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨بە پلانێکی نێودەوڵەتی سوریای بەجێهێشت و لە ئەنجامی ئەو پیلانەدا بە دیل گیرا، ئەوەندەی ئەم پلانگێڕییە خاڵی وەرچەرخان بوو بۆ چارەنووسی کورد و گەلی کوردستان، بۆ زەلال هێڤی ئەمە دەبێتە خاڵی وەرچەرخانی هەموو ژیانی، بە بینین و تێگەیشتن لەو پلانگێڕییەی کە لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد لە دژی گەل و ژنان بەڕێوەدەچێت، دەچێتە چیاکانی کوردستان و دەست دەکات بە لێپرسینەوە لە هێزە پلانگێڕەکان.

 

شۆڕشی ژنان

 لە ساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا - باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، زەلال هێڤی جارێکی دیکە گەڕایەوە ڕۆژئاوای کوردستان، جێگای خۆی لە بونیاتنانی شۆڕشێکدا گرت کە ئیلهامبەخش بوو بۆ هەموو ژنان و جیهان، کاتێک چەتەکانی داعش هێرش دەکەنە سەر کۆبانێ، زەلال هێڤی لەگەڵ ئەو بەرخۆدانەدایە کە دەڵێن 'کۆبانێ ناڕوخێت' و کەرامەتی مرۆڤایەتی دەپاریزن، لە ماوەی ئەم ساڵانەی شۆڕشدا، زەلال هێڤی لە سەرانسەری ڕۆژئاوای کوردستان خەریکی خەباتی ئازادی بووە، بە بەشداریکردنی لە دڵەوە، سادە و پەیوەست بە بەهاکانی گەلەکەی، جێگەیەکی گەورەی لە دڵی کۆمەڵگەدا گرت.

 

پردی نێوان چیای کورمەنج و چیای شنگال

 زەلال هێڤی دڕندەیی چەتەکانی داعش بەرامبەر بە ژنان و گەلان و بیروباوەڕەکان قبوڵ ناکات، فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی داعش لە دژی ئێزدییەکان لە شنگال بۆ ئەو زۆر قورسە، لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ئەوەی هەست بە ئازاری چاوی هەر منداڵێکی ئێزیدخان بکات، بۆ ئەوەی هاواری هەر ژنێکی ئێزدی لە دڵیدا بپێچێتەوە، دەچێتە شاخی شەنگال، خەبات بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی دەکات، ماوەی ٧ ساڵ لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا بەبێ وەستان خەبات دەکات، لە زاڵبوون بەسەر برینەکانی فەرمانەکەدا دەبێتە هیوا بۆ کۆمەڵگە، بۆ منداڵ و گەنج و ژنانی ئێزدی و لە ناخی کۆمەڵگە و ژنانیشدا، لە شوێنێکی قووڵی خۆشەویستییەوە لەدایک دەبێت.

 

 لە هەمووی زیاتر دەبێتە هاودەمی ژن، خۆشی دەوێن، وابەستەی ئەوانە، سەرەتای کارکردنی بە فەلسەفە و بیرۆکەی ئاپۆ دەستپێکردووە، بەشدارییەکی زۆری لە دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدیدا کرد، بە هیوایەکی زۆرەوە ماڵ بە ماڵ دەچوو و ژنانی ڕێکخست، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لەسەر میراس و کار و خەباتی زەلال هێڤی و هاوەڵانی دامەزرا و ڕێکخرا، ئازاری گەلەکەی عەفرینی لەگەڵ ئازاری کۆمەڵگەی ئێزدی یەکخست و بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئازارانە ڕەنجێکی زۆری دا، بوو بە پردی حەقیقەت لە نێوان شاخی کورمەنج و چیای شەنگال.

 

شۆڕشگێڕێکی سەردەم

دوای داگیرکردنی شاری عەفرین و شاخی کورمەنج، لە ساڵی ٢٠٢٢دا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ڕۆژئاوا، چووە شەهبا سەرنجی لەسەر کۆچ و بەرخۆدان بوو، کاتێک خەڵکی عەفرین و ژن و منداڵ لەو چادرانەی کە دروستیان کردووە، دڵگران دەبێت، بەڵێنەکەی بۆ وەستاندنەوە بەرامبەر شەڕە داگیرکارییەکانی دوژمن نوێ دەکاتەوە، خۆی لەگەڵ شۆڕشدا قفڵ دەکات، شەو و ڕۆژ خەبات دەکات، بێ گوێدانە ئەوەی گەرمە یان سارد، بۆ کەمکردنەوەی ئازاری دڵی ژنان و ڕزگارکردنی عەفرین، بە کاری زیاتر دەبێتە شۆڕشگێڕی هیوا و خەبات، لە ڕێگای شۆڕشدا دەیزانی چۆن ژن بباتە لای گەلەکەی و چۆن بەبێ وەستان بەرەو ئازادی ڕێپێوان بکات، لە هەمووی زیاتر دەیزانی منداڵی نەتەوەیەک کە لە چنگی جینۆسایددا گیراوە، مانای چییە، داننان بە مافی هەبوون و لە ڕێگەی ژیانەوە لە خۆیدا و لە هەموو ژناندا ژیان فێربووە، بۆ شکاندنی چنگەکانی جینۆساید، کۆکردنەوەی ژنان لەگەڵ شۆڕشی ژنان؛ بە قووڵی لە ڕۆحی سەردەم، هێزی واتای ئاپۆگەری کۆڵیەوە و بوو بە شۆڕشگێڕی، خۆی لە پارادایمی ئاپۆیی بۆ واتای کات و ژن بینییەوە.

 

دوژمن ئەو شۆڕشگێڕەی بەدڵ نەبوو کە سەرنجی لەسەر واتای پارادایمی ئازادی گەلەکەی و شۆڕشی ژنان بوو، لە ئەو، لە ڕۆحی، لە سۆزەکەی، لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ ژنان، لە پەیوەندییەکەی بە خاک و لە هەمووی زیاتر لە خەباتی ئازادی دەترسا، دوژمن لێی دەترسا، بەڵام ئەو نەترساو دوودڵ نەبوو لەسەر ئەم ڕێگایەی بەرەو ئازادی ڕۆیشتووە، دوژمن لە بوێرییەکەی دەترسا، وەک هەمیشە خۆی لە نیشاندانی دوژمنایەتی و دڕندەیی خۆی نەگرت، لەگەڵ دوو هاوڕێکەی، مەزلوم عەنتەپ و عەلاف موراد لە ٩ی تشرینی یەکەم، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شەهبا شەهید کران و بەشداری کاروانەکانی ئازادیخوازان بوون.

 

گەشتەکە بۆ چیای کورمەنج

گەلی کۆچبەری شەهبا، واتە گەلیعەفرین کە کاریگەری ڕۆحی شۆڕشگێڕانەی زەلالیان لەسەر بوو، لە ڕێپێوانێکی جەماوەریدا لە نەمری چیاکانی کومەنج زەلال و هاوڕێکانیان بەخاک سپارد،ئەو ڕۆژە ئەو ئازارەی کە لەسەر سنگی ژنان کۆدەبووەوە، بە تووڕەیییەکی زۆرەوە گۆڕا بۆ هاوار،  شەهبا وەک لافاوێکی گەورەی هەست و سۆز، شۆڕشگێڕان و هەڤاڵەکانیان، بەخاک سپارد، زەلال لەسەر ئەو خاکە لەدایک بووە و لەسەر ئەو خاکە گیانی لەدەستدا.

 

لە دڵی هەموو ژنێکدا زەلال هەبوو

 ئەو ژنانەی کە ئیلهامیان لە خەباتی زەلال وەرگرتبوو، دەیانویست باسی بکەن، بە وتنی "ڕەنگە نەتوانین باسی بکەین" دەستیان بە قسەکانیان کرد.

 

فاتمە داود وتی: هەمیشە لە تەنیشت ژنان بوو، تێکۆشەر زەلال هەمیشە لە کۆمەڵگەدا کاری دەکرد، لەگەڵ گەل و بنەماڵەکاندا گفتوگۆی دەکرد، هەروەها بیرۆکە و ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنانی لە ڕێگەی گفتوگۆکانییەوە بە کۆمەڵگە دەناساند،  وتار و قسەکانی هەمیشە لە یادەوەری ئێمەدایە و زانینی شەهیدبوونی کاریگەری زۆری لەسەر ئێمە هەبوو، باوەڕ ناکەین کە جێی هێشتین، هەمیشە لە دڵماندا دەژی، زۆر نزیک بوو لە کۆمەڵگە و بەتایبەتی ژنان، هەوڵیدا بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو ژنان بناسێنێت، گەلی خەباتکار زەلالیان زۆر خۆشدەویست، لە مەراسیمەکەیدا بیندرا کە هەزاران کەس بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چوونە شوێنی مەراسیمەکە، ئێمە شوێنکەوتووی هێڵی زەلالین و شەهیدبوونی بە ئازارە، بەڵام شوێنکەوتووی ڕێبازەکەی دەبین.

 

"بەدوای هێڵی ئەودا دەڕۆین"

 ڕوکەن عەلۆ دەستیکرد بە ستایشکردنی و وتی: هەڤاڵ زەلال ڕۆحێکی گەورەی هەبوو، بوونی من لە کارەکەدا لە سایەی زەلال بوو، ئەو زۆر ڕەنجی داو هەوڵیدا پشتگیریم بکات، هەرگیز ماندووبوونی هاوڕێ زەلال لەبیر ناکەم، هەستمان بە فەرماندە نەدەکرد، ئەو هاوڕێمان بوو، ئەگەر لە کاردا کێشەمان بۆ دروست بووایە، ڕوومان دەکردە هاوڕێ زەلال، بە ڕێگای زەلالدا دەڕۆین و ئاگاداری ئەو دۆزە دەبین کە ئەو پێشەنگایەتی دەکرد، لە کەسایەتی هەڤاڵ زەلالدا هەموو ژنە پێشەنگەکان دەکرێنە ئامانج، با بیرتان بخەینەوە، دوژمن لە گەشەسەندنی ژن دەترسێت، هەزاران کەس ڕێبازی هەڤاڵ زەلال دەگرنە بەر و کارەکانی جێبەجێ دەکەن.