ڕۆژنامەنووس پنار گایب دەستبەسەر کرا

ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس پینار گایپ، سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئیتا، دەستبەسەر کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووس پنار گایپ، سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئیتا، کە بۆ وتەدان چووبووە بنکەیەکی پۆلیس بەهۆی لێکۆڵینەوەیەکی جیاوازەوە ڕاگیرا.

 

پارێزەر سەزگین کەلەش کە بە تاوانی "دەستدرێژی سێکسی سادە" سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا، سکاڵای لە ڕۆژنامەنووس پنار گایپ بەهۆی ئەو هەواڵانەی کە پێشکەشی کردبوو کرد، پنار گایب کە بۆ لێکۆڵینەوەی جیا چووە بنکەی پۆلیس، بە بیانووی ئەوەی کەیسێکی جیا لە دژی هەیە، دەستبەسەر کراو هیچ زانیارییەک لەسەر دۆسیەکە وەرنەگیراوە.

 

پنار گایب لە بنکەی پۆلیسی شەهید سینان ئاجاری کۆجاموستەفا پاشا لەناوچەی فاتیح دەستبەسەر کراوەو دوای پشکنینی تەندروستی دەگوازرێتەوە بۆ ئەدیرنە.