٢١ کەس لە ئاماری سەرەتایی لە زغارتا کوژراون و یونیفیل ئیدانەی دەکات

وەزارەتی تەندروستی لە لوبنان ڕایگەیاند، کوژران بەهۆی هەڵمەتی ئیسرائیل بۆ سەر قەزای زغاتا گەیشتووەتە ٢١ کەس و یونیفیڵیش برینداربوونی ئەندامانی کڵاوە شینەکان شەرمەزار دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە لە کاتێکدا هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوام بوون لە ئامانجکردنی ناوچە جیاجیاکان لە لوبنان، لە ناوچەی زغارتا لە باکووری لوبنان ٢١ کەس کوژراون و ٨ کەسیش بریندار بوون.

 

 لەژمارەیەکی نوێدا کە وەزارەت ڕایگەیاند، دووپاتی کردەوە کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە ژمارەی زیانبەرکەوتووان گەیشتووەتە زیاتر لە دوو هەزار و ٣٠٦ کوژراو و ١١ هەزار بریندار.

 

بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردبووەوە، بوونی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ئاوارە لە ناوخۆی لوبنان ژمارەیەکی زۆر زۆرە بە بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە، ئەمەش پێویستی بە پاڵپشتی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە، دۆخی مرۆیی لە لوبنان زۆر مەترسیدارە، چونکە قوتابخانەکان بەدەست قەرەباڵغییەوە دەناڵێنن.

 

بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتالیا دوێنێ ١٤ی تشرینی یەکەم، ئیدانەی ئەو "هەڕەشانە"یان کرد کە بەردەم هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان "یونیفیل"، داوایانکرد کە هێرشەکان کە ئەم هێزانە دەکەنە ئامانج "دەستبەجێ بوەستن"، چونکە لانیکەم ٥ ئەندامی یونیفیل لە پەراوێزی شەڕە بەردەوامەکانی باشووری لوبنان بریندار بوون.