تەرمی موزیکژەن زیلان تیگریس لە ژێر بینای ڕووخاودا دەرهێندرا

تەرمی موزیکژەن زیلان تیگریس، لە ژێر داروپەردووی  شوقەی سۆزەلی ٩ نهۆمیدا دەرهێنرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ پلەی ڕێختەر کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، کاریگەرییان لەسەر ئامەد هەبوو، کاری گەڕان و ڕزگارکردن لەسەر بینا ڕووخاوەکانی ئامەد بەردەوامە و تەرمی زیلان تیگریس (دیلەک کوچوکەر) لە کاتژمێرەکانی شەودا لە ژێر داروپەردووی شوقەی ٩ نهۆمی سۆزەل لە شەقامی ٢ی کورد ئیسماعیل پاشا لە گەڕەکی کۆپەراتیفلەر ئۆفیسی ناوچەی شاری نوێ دەرهێندرا.

 

تەرمەکە کە دوای ٧ ڕۆژ لە گەڕان و ڕزگارکردن دەر‌هێندرا، ئەمڕۆ لە گۆڕستانی یەنیکۆی ناوچەی ڕێزانی ئامەد بەخاک دەسپێردێت.

 

بەهۆی بومەلەرزەکەوە تا ئێستا ٢٩٨ کەس لە ژێر بینا ڕووخاوەکانی ئامەد گیانیان لەدەستداوە.