دوای ڕێگرییەکی زۆر لە ئیفلیجی، دووبارە لە جیهاندا سەرهەڵدەداتەوە

دوای ٣٤ ساڵ لە ڕێگرییەکی زۆر لە نەخۆشی ئیفلیجی، بەڵام لەم دواییانەدا نەخۆشیەکە لە جیهاندا سەریهەڵداوەتەوە، هەربۆیە هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە زۆرینەی وڵاتان دەستیپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ساڵی ١٩٨٨ەوە لە دەستپێکردنی دەستپێشخەری نەهێشتنی نەخۆشی ئیفلیجی جیهانی، ژمارەی تووشبووانی ئیفلیجی ٩٩.٩٪  کەمیکرد، بەڵام ھەندێک حاڵەتی نوێی نەخۆشییەکە پێویستی بە ڕێکاری بەپەلە هەیە کە بگیرێتەبەر.

 

پێنج ساڵی داهاتوو زۆر گرنگە و لەوانەیە دوایین دەرفەت بێت بۆ لەناوبردنی نەخۆشیەکە، چونکە حاڵەتەکانی نەخۆشی ئیفلیجی لەم دواییانەدا لە هەموو جیهاندا دووبارە سەریهەڵداوەتەوە، بە تایبەتی لە مالاوی.

 

کۆمەڵێک هۆکار هەیە لە پشت ئەو سەرهەڵدانانەوە، لەوانە ناکۆکی و ئاوارەبوون و ئەو تێکچوونانەی کە بەهۆی کۆڤید-١٩ دروستبووە، جگە لە دوودڵیی ڤاکسین و زانیاری هەڵە. 

 

دەسپێشخەریەکی نوێ لە مالاوی نیشانی دەدات کە چۆن هەوڵەکە بۆ لەناوبردنی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان لە جیهاندا پێویستی بە کاری بوێرانە هەیە.

 

پاراستنی منداڵان لە سەرهەڵدانی نەخۆشی ئیفلیجی لە مالاوی

لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا، مالاوی ئەو هەنگاوانەی خستەڕوو کە نراون، تا مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ نەتەوەکە سێ دەیە بە بێ حاڵەتێکی تۆمارکراوی ئیفلیجی تێپەڕیبوو، بەڵام لە ماوەی مانگێکدا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ کە لە لیلۆنگووی پایتەختی مالاوی دەژی، تووشی نەخۆشی ئیفلیجی بووە و ڤایرۆسەکە کاریگەری کردووەتە سەر خانە دەمارەکانی ناو دڕکەپەتکی و لە ئەنجامدا توانای ڕۆیشتنی نەماوە.

 

دوابەدوای ئەو دۆزینەوەیە، فریاکەوتنی تەندروستی گشتی لەلایەن حکومەتی مالاویەوە ڕاگەیەندرا، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ئەو ڕاگەیاندنەدا تیمێک لە دەستپێشخەریی نەهێشتنی نەخۆشی ئیفلیجی جیهانی کە یونیسێف لەخۆدەگرێت، گەیشتنە ناوچەکە و هەڵمەتێکی بەرگری لە ئاستی نەتەوەیی لە ئازاری ٢٠٢٢ دەستیپێکرد.

 

ملیۆنان منداڵ لە مالاوی لە نەخۆشی ئیفلیجی پارێزراون و لە دەستپێکی هەڵمەتەکەدا نزیکەی ٩ ملیۆن منداڵ لە مالاوی کوتانی دژی ئیفلیجیان وەرگرتووە.