پێدەچێت سەرۆک وەزیرانی داهاتووی بەریتانیا ژن بێت
لیز تراس، کاندید بۆ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پڕۆژەی کاری خۆی خستەڕوو، پێدەچێت ببێتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.
ناوەندی هەواڵ
رۆژنامەی "سەندەی تەلەگراف" بڵاویكردەوە، لیز تراس، پێشەنگی بریتانیا بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی بەریتانیا، پلانی كەمكردنەوەی باجەكانی هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا تا ئابووری وڵات لە لەرزین دووربخاتەوە.
لیز تراس پلانی ئەوەی هەیە کە کەمکردنەوەی باج لەسەر هاوڵاتیان لە ماوەیەکی کەمدا بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەکاتێکدا بڕیاربوو لە بەریتانیادا لە نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ دەست بەو پرۆژەیە بکرێت، ڕاوێژکارانی تراسیش پێیانوایە ئەم کەمکردنەوەیە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لە بودجەی فریاگوزاری کە حکومەتەکەی لە مانگی ئەیلولدا پێشکەشی دەکات.
بانکی ئینگلتەراش رایگەیاندووە، بەریتانیا لە کۆتایی ئەمساڵەوە دەستدەکات بە پرۆژەیەکی ١٥ مانگی لەو بوارەدا، ئەمەش ئەگەری بوونە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە پرۆژەی کەمکردنەوەی بودجە بۆ تراس مسۆگەر دەکات.
تراس بە ڕۆژنامەی سەندەی تەلەگرافی وتووە، "پلانیەتی دەستبەجێ چارەسەری قەیرانی تێچووی ژیان بکات بە کەمکردنەوەی باجەکان و ڕاگرتنی زیادکردنی بیمەی نیشتمانی و ڕاگرتنی باجی سەوز لەسەر وزە".