کوشتن لە فەرەنسا ٪٢٠ زیادیکردووە؛ لەو ڕێژەیەش ٪٨٥ی کوشتنەکان ژنن
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا هەڵکشانی ڕێژەی کوشتنی لە وڵاتەکەیان ڕاگەیاند و بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ژنان لە ٪٨٥ی قوربانیانی کوشتنن لە ڕووداوەکانی توندوتیژی خێزانی ساڵی٦ ٢٠٢١دا.
ناوەندی هەواڵ
٢٦ی ئاب، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئاماری کوشتن و کۆمەڵکوژییەکانی وڵاتەکەیانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا کوشتن بەڕێژەی ٢٠٪ زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو، ١٢٢ ژنیش لەلایەن هاوژینەکانیان یان هاوژینەکانی پێشوویانەوە کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ژنان لە ٪٨٥ی قوربانیانی مردنی توندوتیژی لە ڕووداوەکانی توندوتیژی خێزانی لە ساڵی ٢٠٢١دا پێکدەهێنن، لە کۆی گشتی ١٤٣ حاڵەتی کوشتندا ١٢٢ ژن و ٢١ پیاون، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٪٨٢ی قوربانیان ژن بوون، واتە ١٠٢ ژن بوون، لە ساڵی ٢٠١٩دا ١٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕاپۆرتەكە دووپاتی دەكاتەوە كە ساڵی رابردوو بە تێكڕا دوو رۆژ و نیو جارێك یەك كوشتن هەبووە، لە كاتێكدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا سێ رۆژ جارێك یەك كوشتن ڕوویداوە.
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، پرۆفایلی تاوانەکان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە. زۆربەی تاوانباران پیاوی خێزاندارن کە ڕەگەزنامەی فەرەنسی و تەمەنیان لە ٣٠ بۆ ٤٩ یان ٧٠ ساڵ بەرەو سەرەوەیە و بێکارن یان خانەنشینن.
لەناو قوربانییەکاندا، نزیکەی یەک لە هەر سێ ژن (٣٢٪) پێشتر تووشی توندوتیژی بووە، ٪٦٤ی ژنان توندوتیژییەکانیان بۆ جێبەجێکردنی یاسا خستووەتەڕوو، ٪٨٤ی ژنان سکاڵایان تۆمار کردووە.
بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی بەشی چاودێری توندوتیژی دژی ژنان لە فەرەنسا، بە ڕادەیەکی پێویست نیشان نەدانی مەترسی پیاوە توندوتیژەکانی پێشبینی نەکراو یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی کوشتن لەم وڵاتەدا، هاوکات بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، لە ساڵی ٢٠٢٢ واتە لە ماوەی کەمتر لە ٨ مانگدا ٨٥ حاڵەتی کوشتن لە فەرەنسا تۆمارکراوە.