"ئامانجی تورکیا تاڵانکاری و گۆڕانکاری دیمۆگرافیایە لە سوریادا"

ئیلهام ئەحمەد دەربارەی دۆخی سوریا ئاماژەی بەوەدا کە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەکانی دیمەشق و ئەنکەرە ئاشتی ناهێنێت و قەیرانەكان قووڵتر دەكاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک-مەسەدە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەکانی دیمەشق و ئەنکەرە ئاشتی ناهێنێت و قەیرانەكان قووڵتر دەكاتەوە.

 

لە تویتەکەدا ئیلهام ئەحمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دەوڵەتی تورکیا پشتیوانی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا نەکردووە بەڵکو بەلاڕێیدا بردووە، "ئامانج لەم کارەی دەوڵەتی تورک خزمەتکردنە بە ئەجێندا فراوانخوازەکانی تورکیا کە لەسەر بنەمای کۆلۆنیالیزم، تاڵانکاری و گۆڕانکاری دیمۆگرافی دامەزراوە، دەوڵەتی تورکیاش وەبەرهێنانی لە پەنابەرانی سوریادا کردووە.

 

ئەوەش دوای ئەوەهات کە سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک بەبی گوێدانە ناڕەزایەتی چەتەکانی ڕایگەیاند ئامادەیە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕژێمی سوریادا ئاسایی بکاتەوە.