یەک مانگ لە ڕۆژئاوای کوردستان؛ ٣٩ شەهید و ٧٣ بریندار
بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ١٩ی تەمموز بۆ ١٩ی ئاب بووەتە هۆی شەهیدبوونی ٣٩ کەس و ٧٣ کەسی دیکەش برینداربوون، چەندین ناوچە کەوتوونەر بەر هەڕەشەی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە.
ناوەندی هەواڵ
نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری سلێمانی ئاماری یەک مانگی هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیای خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشدا ئیدانەی هێرشەکانی دەکەن و لە خەباتکردن بەردەوام دەبن.
ئەو ئامارانەی خرایەڕوو هەژماری یەک مانگ، واتە لە ١٩ی تەمموزی ئەمساڵ تا ١٩ی ئابی ئەمساڵی تێدا کۆکرابووەوە، کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی ٣٩ کەس کە ژن و منداڵیان تێدایە و ٧٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئامارەکان بەمشێوەیەیە:
هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە:
١٤ جار هێرشکراوە.
٢٥ کەس بریندار بوون.
٣٠ کەس شەهید بووە؛ ٨ کەسیان ژنن، ٧یان منداڵن.
تۆپبارانی سنوورەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە:
٢٠٠ گولە تۆپ هاوێژراون بە ئاڕاستەی گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
بەشێک لە شارە سنورییەکان و ٤٥ گوند تۆپباران کراون.
بەهۆی تۆپبارانی شار و گوندەکانەوە:
٩ کەس شەهیدبوون؛ دوو کەسیان منداڵن
٤٨ کەس برینداربوون؛ ٩ کەسیان منداڵە، ٤یان ژنن