١٠٥ ڕۆژە هاوژینە ٨٠ و ٧٩ ساڵەکە لە زینداندان و تەندروستیان ناجێگیرە
مه‌قبوله ئۆزه‌ری ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ و هادی ئۆزه‌ری هاوژینی، ٧٩ ساڵ، ماوەی ١٠٥ ڕۆژە لە زینداندان و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە، کوڕەکەشیان دەڵێت، دەبێت لە زیندان نەمێننەوە.
ناوەندی هەواڵ
له ناوچه‌ی ئارته‌مێتانی وان، مه‌قبوله ئۆزه‌ری ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ و هادی ئۆزه‌ری هاوژینی، ٧٩ ساڵ، له ٢٤ ته‌مموزی ٢٠١٨ له میانی هه‌ڵكوتانی پۆلیس بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ده‌ستگیركران. له چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كان دۆسیه له دژی ئه‌و دوو هاوژینه كرایه‌وه، دادگای خۆجێیی سزای دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندانی به‌سه‌ر ئۆزهرهكاندا سه‌پاند و دادگای باڵاش ئه‌و سزایه‌ی په‌سه‌ند كرد، بەو هۆکارە ئه‌و دوو هاوژینه له ٩ی ئایاره‌وه ده‌ستگیركران و گواسترانه‌وه بۆ زیندان و ماوەی ١٠٥ ڕۆژە دەستبەسەرن.
مەدەنی ئۆزەری کوڕیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات باسی لە دۆخی دایک و باوکە بە تەمەنەکەی کردووە لە زینداندا و ئاماژەی بەوەداوە، کە دۆخی تەندروستیان دژوارە و دایکی ئەگەر نییە کە زۆر بژی، ئەگەرچی ڕایگشتیش هاتووەتە دەنگ بەڵام سیستم و دەسەڵات خۆی کەڕ و لاڵ کردووە.
مەدەنی ئۆزەر ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بۆ سیستم تەمەنی کورد گرنگ نییە، چ ٧ ساڵ بێت چ ٧٠ ساڵ، "ئه‌و مرۆڤانه پێویستیان به هاوكارییه. بۆ ئه‌وه نابن كه له زینداندا بهێڵرێنه‌وه، هه‌ردووكیشیان نه‌خۆشن".