دەسەڵاتدارانی ئێران مۆڵەتی تەندروستی نادەن بە چالاکوان زەهرا محەمەدی

بەپێی میدیاکان، دەسەڵاتدارانی ئێران زەهرا محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، سەرەڕای نەخۆشییەکەی بەڵام لە مافی چاودێری پزیشکی و وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی بێبەشی دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی میدیاکان، زەهرا محەمەدی ٢٩ ساڵ، چالاکوانی مافی مرۆڤ و مامۆستای زمانی کوردی، کە لە زیندانی سنە زیندانیکراوە، نەخۆشە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران لە مافی چاودێری پزیشکی و وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی بێبەشیان کردووە.

 

زەهرا محەمەدی لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ بە کەفالەتی کاتی ٧٠٠ ملیۆن تمەن ئازاد کرا.

 

زەهرا لە تەمموزی ٢٠٢٠دا بە تۆمەتی پێکهێنانی گروپێک بۆ لاوازکردنی ئاسایشی نیشتمانی سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دواتر لە مانگی شوباتی ٢٠٢١دا سزاکەی کرایە پێنج ساڵ سزای زیندانی.