نێرگس محەمەدی و عالیا زادە داوای پشتگیری لە چالاکوانانی ئێران دەکەن
لە نامەیەکدا هەردوو چالاکوان نێرگس محەمەدی و عالیە زادە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن پشتیوانی لە هەوڵەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئێران بکەن.
ناوەندی هەواڵ
لەگەڵ بەردەوامی فشارەکانی سەر چالاکوانان و سەندیکا مەدەنییەکانی ئێران، چالاکوان و زیندانیانی سیاسی نێرگس محەمەدی و عالیە موتەلیب زادە نامەیەکیان بۆ کۆبوونەوە لەسەر گیراوانی سیاسی ئێران نارد و داوایان کرد کە پشتگیری لە هەوڵە مەدەنی و چالاکییەکانی ئێران بکرێت.
نێرگس محەمەدی و عالیە زادە بە نیگەرانییەوە باسیان لە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری گەلانی ئێران کرد و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ڕژێمی ئێران ڕژێمێکی ئاینییە و دژ بە ژنان و وڵات و خەڵکی ئێرانە.