"بۆ چارەسەری پرسی کورد لە گۆڕەپان دەبین"

بەبۆنەی ١ـی ئایار جەژنی کرێکارانەوە، لە چەند شارێکی باکووری کوردستان ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و جەخت لەوە کرایەوە بۆ وتنی ژن ژیان ئازادیی، بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کورد لە گۆڕەپانەکان دەبین.

ناوەندی هەواڵ

 

بەبۆنەی ١ـی ئایار و جەژنی کرێکارانەوە، لە چەند شارێکی باکووری کوردستان ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و بانگەواز بۆ بەشداری لە گردبوونەوە و کۆبوونەوە و چالاکییەکان کرا.

 

لە دەنیزلی پلاتفۆرمی ١ـی ئایاری دەنیزلی لە بینای کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی شارەکە محەمەد ساریجا ڕایگەیاند: ئامادەبوون لە ١ـی ئایار خاوەنداری لە نان و کار و ڕەنجی خۆمان، خاوەندارییە لە یاسا و مافی خۆمان، داوای دادپەروەری لە داهات و باج و وڵاتدا دەکەین، هەروەها بانگەواز لە گەل کرا بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکەی ١ی ئایار.

 

لە ئەدەنەش کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ 'دیسک'، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی جەماوەری 'کەسک'، یەکێتی ژووری بیناساز و ئەندازیارانی تورک، ژووری پزیشکان و سەندیکای پارێزەرانی ئەدەنە بە درووشمی "دژی هەژاری و ناسەلامەتی و ڕەنجخۆری و فشار، بۆ بەهێزکردنی یەکێتی و تێکۆشان و پشتیوانی و هیوا، دەچینە ١ ی ئایار"، لە ١ ی ئایار ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.

 

بەم بۆنەیەوە لقی کەسکی ئەدەنە ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، بانگەوازی لە هەمووان کرد لە ١ـی ئایار کۆببنەوە و تێبکۆشن، هەروەها ئەندامی کەسک، ئەردال کاراکوش وتی: بۆ وڵاتێکی یەکسانیخواز و ئازادییخواز و ئاشتیخواز، بۆ پێکەوەژیانی خوشک و برایانەی گەل و جیاوازییەکان لە پاشەڕۆژدا، لە گۆڕەپانەکان دەبین.

 

هاوکات لە ئەنتاڵیا لقی ئەنتاڵیای سەندیکای کرێکارانی خزمەتگوزاری جڤاکی و تەندروستی 'سەس' بۆ بانگەوازکردن لەپێناو بەشداری لە ١ـی ئایار ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، بانگەواز لە کرێکاران کرا بۆ بەشداربوون لە ١ـی ئایار، ڕاگەیاندرا لەپێناو خاوەنداری لە ڕەنج و ئازادیی و دیموکراسی و یەکسانی و ئاشتی هەمووان لە ١ـی ئایار لە گۆڕەپانەکان دەبن.

 

بە هەمانشێوە لە ئێلح پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئێلح پەیوەست بە ئاهەنگی ١ـی ئایار کە لە پارکی ژنانی ٨ـی ئادار بەڕێوەدەچێت، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "دژی هەژاری و ناسەلامەتی و ڕەنجخۆری و فشار، بۆ بەهێزکردنی یەکێتی و تێکۆشان و پشتیوانی و هیوا، دەچینە ١ـی ئایار" هەڵگیرا و بەشێک لە لایەن و ڕێکخڕاوەکان ئامادەی چالاکییەکە بوون.

 

لەسەر ناوی پلاتفۆرمەکە ڕەمەزان بیلمەز وتی: بۆ وتنی ژن ژیان ئازادیی، بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کورد لە گۆڕەپانەکان دەبین، ئێستا کاتی بەهێزکردنی تێکۆشان و هیوا و پشتیوانییە.