بۆ ئامینە شەنیاشار داوای سزا کرا

لەو دۆسیەیەی کە لە دژی ئامینە شەنیاشار بە بیانووی "سوکایەتیکردن بە ئیبراهیم خەلیل یڵدز"ی ئاکەپە، کراوەتەوە داوای سزای بۆ کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دۆسیەی "سوکایەتی" لە دژی ئامینە شەنیاشار کرایەوە کە هاوژینەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا لەلایەن خزم و پارێزەرانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە کوژران.

 

داواکاری گشتی دەربارەی ئامینە شەنیاشار بە بیانووی "سوکایەتیکردن بە ئیبراهیم خەلیل یڵدز"ی ئاکەپە دۆسیەی کردەووە، لە دادگای سێیەمی تاوانی ڕەحا دادگایی دەکرێت، داواکاری گشتی داوای کرد ئامینە شەنیاشار بە سێ مانگ بۆ دوو ساڵ زیندانی بکرێت یاخود سزای ماددی بدرێت.

 

له بەرامبەر سکاڵا پاراستن

دوای پێشکەشکردنی سکاڵا، ئەحمەد تاش پارێزەری ئامینە شەنیاشار قسەی کرد و داوای کاتی کرد بۆ پاراستن لە دژی سکاڵاکە، هەروەها پارێزەر عەلی ئارسلان داوای کرد کە داواکارییەکانیان لە دانیشتنەکەی داهاتوودا هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت و دواتر بەرگری لە خۆیان دەکەن، بڕیار درا دانیشتنەکە بۆ ٢٠ی کانوونی یەکەم دوابخرێت.

 

١٠ دۆسیە کراوەتەوە

٣١ لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە لەسەر ئامینە شەنیاشار لەو کاتەوەی کە ئێشکگری دادوەری لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ دەستی پێکردووە و ١٠ لەو لێکۆڵینانە گۆڕدراون بۆ دۆسیە.