ئاژەڵەکان لەپێش مرۆڤەوە هەست بە گۆڕانکارییە سروشتییەکان دەکەن

ئاژەڵان دەتوانن گۆڕانە سروشتییەکانی وەک گۆرانی هاوسەنگی موگناتیسی، لەرزینە وردەکانی زەوی و بوونی گاز لە توێکڵی زەوییەوە لەپێش مرۆڤەوە هەستپێبکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەو پێیەی بەر لە ڕوودانی بوومەلەرزە بەشێک لە ئاژەڵان هەڵسوکەوتی نامۆ ئەنجام دەدەن، ئەمەش پێدەچێت هۆکارەکەی هەستکردن بێت بە گۆڕانێکی لەناکاوی سروشتی.

 

سەگ بەرلە ڕوودانی بوومەلەرزە، دەست بە وەڕینی زۆر دەکەن، لەژێر کەلوپەلەکانی ناوماڵ وەک مێز و کورسی و تەختی خەو خۆیان دەشارنەوە، پشیلەکان دەستدەکەن بە جموجۆڵی زۆر و زیاتر دەمیاوێنن، بەهەمان شیوە خۆیان دەشارنەوە.

 

بەر لە ڕوودانی بوومەلەرزە باڵندەکان لە خوێندن دەوەستن، بەشێوەیەکی نائاسایی و ناڕێک دەفڕن یان بەیەکەوە دەنوسێن ماسییەکان لە ئاو دێنە دەرەوە یان بەشێوەیەکی نائارام هاتوچۆ دەکەن لە ڕووبار و دەریاچەکاندا، فیلەکانیش بەهەمان شێوە ئارامی لەدەست دەدەن و هاوار دەکەن.

 

ئەگەرچی بۆچوونی پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزە لەلایەن ئاژەڵانەوە هێشتا نەسەلمێندراوە، بەڵام لێکەوتە جۆراوجۆرەکان، لە هەڵسوکەوتیاندا بەرلە ڕوودانی بوومەلەرزە، بۆچوونەکە پشتڕاست دەکاتەوە و ئەمەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە.