بەهۆی بەفربارین لە ئۆکراینا دەیان کەس گیانیان لەدەستداو برینداربوون

بەهۆی بەفربارینەوە لە ناوەڕاست و باشوری ئۆکراینا، ٨ گیانیان لەدەستداو بەلایەنی کەمەوە ١٩ کەس لە ئۆکراینا و ١٠ کەسیش لە مۆڵدۆڤا بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەفر و بایەکی بەهێز کە ناوەڕاستی ئۆکراینای گرتووەتەوە، کارەبای بۆ سەدان شار و گوند کەمکردەوە و ڕێگا خێراکان داخران.

 

کاربەدەستانی ئۆکراینا ڕایانگەیاند بەهۆی بەفربارینەوە کە ڕۆژی دووشەممە لە ناوەڕاست و باشوری ئۆکراینا روویدا، ٥کەس لە ئۆکرانیا و سێ کەس لە مۆڵدۆڤای دراوسێ گیانیان لەدەستداو بەلایەنی کەمەوە ١٩ کەس لە ئۆکراینا و ١٠ کەسی دیکە لە مۆلدۆڤا برینداربوون.

 

پێشبینیکەران ئاماژەیان بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت بارودۆخی کەشوهەوا خراپتر بێت، لەوانەیە ئەمڕۆ سێشەممە بەفر و باران لە سەرانسەری ئۆکراینا ببارێت، لەگەڵ بڕینی کارەبا لە ٨٨٢ ناوچە و هاتوچۆ لە زیاتر لە ١٢ ڕێگای خێرا ڕاگیراوە.

 

کاربەدەستان داوایان لە دانیشتوان کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە و هۆشداری دەدەن لەوەی کە سەرچاوەکانی ئاو لەوانەیە کاریگەرییان لەسەر بێت بەهۆی بڕینی کارەباوە.