ئێشکگری دادپەروەری ٨٠١ ڕۆژە بەردەوامە

بنەماڵەی شەنیاشار کە بەردەوامن لە ئێشکگری دادپەروەری لە ڕۆژی ٨٠١ەمیندا درێژە بە ئێشکگرییەکە دەدەن ودەڵێن: خەباتی ئێمە بۆ دادپەروەری بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە بەردەوام دەبێت هەتا دادپەروەری پێکدێت.

ڕەحا

 

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ لە ٨٠١ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

 

دایکە ئەمینە شەنیاشار بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆی لە پرسوس چالاکی ئێشکگرییەکەی بەردەوام بوو.

 

هاوبەشکردنی کاریکاتێر

بنەماڵەی شەنیاشار پەیامێکیان بڵاوکردەوە لە پەیامەکەدا کاریکاتێرەکەی سەفەر سەڤییان بڵاوکردەوە و ئەم پەیامەی خوارەوەیان نارد: ئێمە بووینە دەنگی هەرکەسێک کە ڕووبەڕووی نادادی و ستەم و زوڵم بوونەوە، نەیانتوانی دەنگی خۆیان بگەیەنن، تا ئەو کاتەی دادپەروەری پێکدێت، تێکۆشانی ئێمە بۆ دادپەروەری بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە بەردەوام دەبێت.