خەڵاتی ئۆلف پاڵمە بە ئەرەن کەسکین و نێرگس محەمەدی و مارتا چۆمالۆ بەخشرا

خەڵاتی ئۆلف پاڵمە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، درایە سێ ژن کە ڕۆڵێکی بەرچاویان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و ئازادیدا هەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

خەڵاتی ئۆلف پاڵمە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بەهۆی ئەوەی کە مافی مرۆڤ بەهۆی شەڕ و توندوتیژی و زۆردارییەوە هەڕەشەی لێ دەکرێت و تێکۆشانی ژنان بۆ پاراستنی ئاسایش، بەدەستهێنانی ئازادی ژنان، بەخشرایە مارتا چۆمالۆ لە ئۆکرانیا، ئەرەن کەسکین لە تورکیا و نێرگس محەمەدی لە ئێران.

 

نێرگس محەمەدی کە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە، لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە خەڵاتی ئۆلف پاڵمەی ساڵی ٢٠٢٣ی بردووەتەوە، ڕێوڕەسمی خەڵاتەکان ڕۆژی چوارشەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٣ لە هۆڵی کۆنسێرتی ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت.

 

هۆکاری بەخشینی خەڵاتەکە بەم شیوەیە ڕوونکرایەوە:

"خەڵاتەکە لە سەردەمێکدا کە مافی مرۆڤ هەڕەشەی شەڕ و توندوتیژی و زۆرداریی لەسەرە، لەبەر هەوڵەکانیان بۆ ئازادی ژنان و هەوڵ و تێکۆشانیان لە پێناو ئاسایشدا بەخشرا، ئەم سێ ژنە بە درێژایی ژیان و چالاکییەکانیان ئیلهامی زۆر لە خوشکە تێکۆشەرەکانیان بۆ خەڵکی دیکە داوە، ڕێگەیان بۆ ژنانی گەنج و گەنجە قارەمانەکان کردەوە کە بەردەوامن لە خەبات بۆ مافە بنەڕەتییەکانی هەموو مرۆڤەکان".

 

مارتا چومالۆ

مارتا چۆمالۆ فێمینیست، پسپۆڕی جێندەر و دەروونناسە، وەک یەکێک لەدامەزرێنەرانی سەنتەری تێڕوانینی ژنانەو ماوەی بیست ساڵە کاردەکات بۆ پشتگیریکردنی ئەو ژنانەی کە توندوتیژیان لەسەرە، لە ساڵی ٢٠١٤و بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠٢٢ دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە، مارتا چۆمالۆ بە فراوانی کاری کردووە بۆ دروستکردنی هۆشیاری لە کاریگەرییەکانی جەنگ و گرتنەدەستی پێداویستییەکانی زیانلێکەوتووان، مارتا چۆمالۆ داوای جێبەجێکردنی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ دەکات بۆ پشتگیری لێقەوماوانی توندوتیژی سێکسی لەجەنگدا.

 

ئەرەن کەسکین

ئەرەن کەسکین پارێزەرێکی مافی مرۆڤە و دەیان ساڵە قوربانی داوە بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە لە تورکیا، کە بریتییە لە کەمینە ڕەگەزییەکان، LGBTQI+ و پەنابەران، سەرەرای سەدان لێکۆڵینەوە تۆمەتبار کرا و هەڕەشەی کوشتنی لێ کرا، هەروەها دوای ئەوەی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ وەک بەندکراوێکی دەربڕینی ڕایگەیاند، بەهۆی بیرباوەڕەکەیەوە زیندانی کرا، کۆمەڵەی یارمەتی یاسایی دژ بە توندوتیژی سێکسی بۆ چەندین ساڵ داوای دادگاییکردنی چەندین سەرباز و گەورە بەرپرسی مسۆگەر کردووە.

 

نێرگس محەمەدی

نێرگس محەمەدی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مافی مرۆڤ، کە کەسایەتیەکی ناوەندی خەبات و تێکۆشانی مافی ژنان و ئازادی ڕادەربڕینە لە ئێران، بووە یەکێک لەدامەزرێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی ئاشتی ئێران و ناوێکی کاریگەرە لەرێکخراوەکانی وەک سەنتەری بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ و لیگام "هەڵمەتی هەنگاو بەهەنگاو بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان"، چالاکیەکەی بووە هۆی ئەوەی کە چەندین جار دەستگیر بکرێت و چەند جارێک لە زینداندا سزا بدرێت، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە بە تۆمەتی "پروپاگەندەی دژ بە دەوڵەت" لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە.