دەستپێشخەری پشتیوانی لە فیگەن یوکسەکداغ: سزاکان قبوڵ ناکەین
دەستپێسخەری پشتیوانی لە فیگەن یوکسەکداغ لە بەیاننامەیەکدا وتی: سزاکان قبوڵ ناکەینم داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە هەڵوێست وەربگرن.
ناوەندی هەواڵ
دوای بڕیارەکانی کەیسی کۆبانێ، دەستپێشخەری پشتیوانی لەفیگن یوکسەکداغ دامەزرا، دەستپێشخەرییەکە بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارێک لە کەیسی کۆبانێ دراوە و زیندانییەکان بە توندی سزا دراون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە:
زیندانییەکانی کەیسی کۆبانێ سزا دەدرێن بەهۆی جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانیان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە کۆبانێ و بەرەنگاری هێرشەکانی جینۆسایدی داعش بوونەوە، ئەوان لە دژی دڕندەیی داعش بۆ دیموکراسی و ئازادی خەڵک وەستانەوە و داوای پشتیوانی لە گەلی کۆبانییان کرد، ئەو سیاسەتمەدارانە بەرپرسیارێتییە مێژووییەکانیان جێبەجێ کرد.
لەو ڕۆژە سەختانەدا کە گەلی کۆبانێ لە بەرامبەر دڕندەیی داعش بەرخۆدانیان دەکرد، دڵی هەموو مرۆڤایەتی پێشکەوتوو و دیموکراتیک بە هێمای بەرخۆدانی کۆبانێ لێیدەدا، ئەم ڕێوڕەسمە بووە هۆی ئەوەی سەدان هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا لە دژی داعش خەبات بۆ ئازادی گەل بکەن، داعش لە کۆبانێ تاوانی ئەنجامدا کە نموونەی وا نەبیندراوەو شکستی هێنا کەیسی کۆبانێ، کە بە تەواوی سیاسییە لەگەڵ هیچ توخمێکی یاسادا نییە، ویست و کەیفی ڕژێمی ئەردۆغان نیشان دەدات. ئەم حاڵەتە جارێکی دیکە سەلماندی کە یاسا لە تورکیا ئامرازێکی دەسەڵاتی سیاسییە.
کەیسی کۆبانێ هێرشێکە بۆ سەر ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری گەل و یەکسانی ژنان بە کورتی هەموو ئەو بەهایانەی کە هەدەپە دەیپارێزێت، ئه و سزایه قبوڵ ناکه ین که له که یسی کۆبانیدا بەسەر زیندانییەکاندا سەپێندرا و دەمانەوێت دەستبەجێ ئازادبکرێن، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە دژی ئەم نادادپەروەرییە هەڵوێست بگرنەبەر.
ئەم کەیسە بە ڕاگەیاندنی بڕیارەکە کۆتایی نەهات، خەڵک هێشتا سووڕی مێژوو دەگۆڕن.