دۆخی ژنان لە زیندانەکانی عێراق ناهەمووارە و دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەریان

بارودۆخی ژنان لە زینداناکانی عێراقدا لە خراپترین دۆخدایە و جگە لە نەبوونی پێداویستی و خراپی شوێنی مانەوە و یەکلا نەبوونەوەی بەشێكی کەیسەکانیان، ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسیش دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دادی عێراق تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە ٦٥ هەزار زیندانی لە زیندانەکانی عێراقدان و لەو ژمارەیە نزیکەی هەشت هەزاریان سزای لە سێدارەدانیان هەیە، بارودۆخی ژنانیش لەو زیندانانەدا لە خراپترین دۆخدایە و جگە لە نەبوونی پێداویستی و خراپی شوێنی مانەوە و یەکلا نەبوونەوەی بەشێكی کەیسەکانیان، ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسیش دەبنەوە.

 

شوان سابیر گەردی، سەرۆکی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان لە عێراق، سەبارەت بە بارودۆخی ژنانی عێراق لە زیندانەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ایگەیاند، بەشێکی زۆری ئەو ژنانەی لە زیندانەکانی عێراقدان ڕووبەڕووی دەسترێژی سێکسی و هەراسانکردن بوونەتەوە.

 

باسی لەوەشکردووە، لەبەر نەبوونی بەڵگە وەزارەتی دادی عێراق نەیتوانیووە ڕێکاری یاسایی بگرێتەبەر، هەروەها هیچ خزمەتگوزارییەکی تەندروستی بۆ ژنانی ناو زیندانەکان دابین نەکراوە.