لە هەولێر دووبارە بەهۆی کەم ئاوی خۆپیشاندان کرا

بەشێک لە دانیشتووانى گەڕەکی ئیسکان و سەیداوە لە هەولێر، بە هۆی کەم ئاوی و گردبونەوە و لە ئێستاشدا شەقامی ٦٠ مەترییان داخستووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و گەرما ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بێ ئاو دەبن، بە جۆرێک پشت بە کڕینی ئاوی تانکەر دەبەستن، لەکاتێکدا لە ڕووی ئابوورییەوە خێزانەکان لە دۆخێکی سەختدان، حکومەت و دەسەڵاتداران بەدەر لە گەندەڵییە گەورەکانیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیش پشتیان لە هاوڵاتیان کردووە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٧ی حوزەیران، بەشێک لە دانیشتووانى گەڕەکی ئیسکان و سەیداوە لە هەولێر، بە هۆی کەم ئاوی گردبونەوەو شەقامی ٦٠ مەترییان داخستووە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی ٢٤ی حوزەیران، بەهۆی بێ ئاوییەوە دانیشتووانی گەڕەکی سێ تاقان و گلکەن لە هەولێر گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، ماوەی مانگێکە ئاو دەکڕن و لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا کێشەی بێ ئاوییان بۆ دروست بووە.