میشێل ئۆباما دەبێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا

سیناتۆرێکی ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت، دیموکراتەکان میشێل ئۆباما بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کاندید دەکەن، پارتەکە لەدوای بەستنی کۆنگرە هەواڵەکە بەفەرمی رادەگەیەنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

تێد کروز، سیناتۆری ئەمریکی ئاماژە بەوەدەکات، پارتی دیموکراتی ئەمریکا، دەیەوێت لەشوێنی جۆ بادین، میشێل ئۆباما بۆ پۆستی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوکانی ئەمریکا کاندید بکات، ئەوەش دوای دیبەتەکەی نێـوان دۆناڵد تڕەمپ و جــۆ بایدن، کە هەر لە چەند خولەکی یەکەمەوە دەرکەوت جۆ بایدن توانانی قسەکردنی وەک پێشتر نەماوە و  ناتوانێت تیشک بخاتە سەر بابـەتەکان، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەرێژەی ٪٨٠ مانگی ئاب هاوکات لەگەڵ بەستنی کۆنگرەی پارتی دیموکراتەکان بەفەرمی ئەوە رادەگەیەندرێت کە میشێل ئۆباما کاندیدی سەرۆکی ئەمریکایە.

 

بڕیارە رۆژی ٥ـی تشرینی دوەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجامبدرێت، تاوەکو ئێستا ٤٦ کەس ئەو پۆستەیان پێسپێردراوە، هەمویان پیاوبوون، لە ئەگەری بونی میشێل بە سەرۆکی ئەمریکا، دەبێتە یەکەم ژن لە مێژوو دا ئەو پۆستەی پێسپێردرابێت.   

 

میشێل لافاجهن رۆبنسۆن ناسراو بە میشێل ئۆباما، لە ساڵی ١٩٦٤ لە ویلایەتی شیکاگۆ، لە بنەماڵەیەکی پلە مامناوەند لەدایکبووە، لە زانکۆی هارڤارد بەشی یاسای تەواوکردووە و دکتۆرای لەهەمان بەش بەدەستهێناوە.