بە تۆمەتی "ناپاکی" دۆسیەیەک لە دژی شەریفە محەمەدی کرایەوە

"کەمپینی شەریفە ئازاد بکەن" ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە شەریفە محەمەدی چالاکوانی کرێکاری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی "ناپاکی" تۆمەتبار کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

"کەمپینی شەریفە ئازاد بکەن" ڕاپۆرتی سەبارەت بە سیناریۆی ساختە و تۆمارکردنی ئیدارەی ئیتلاعات و تۆمەتبارکردنی "ناپاکی" لە دژی شەریفە محەمەدی، چالاکی کرێکاری زیندانیکراوی زیندانی لاکان لە ڕەشت بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتە پەیوەندی بە ئەندامێتی شەریفە محەمەدی لە "لیژنەی هەماهەنگی بۆ یارمەتی دامەزراندنی ڕێکخراوەکانی کرێکاران" پێش ساڵی ٢٠١١ هەیە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە ئەو فشارە جەستەیی و دەروونییە توندەی کە لە دژی شەریفە محەمەدی هەیە، کراوە و خستیەڕوو کە هیچ دانپێدانانێک لەسەر دۆسیەکە نییە و هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەک تۆمەتباریان کرد بە "ئەندامبوون لە یەکێک لە پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن" و لەوێشەوە "ڕاپەڕینێکی چەکداری دژی حکومەتی ئیسلامی و ناپاکییان خستە پاڵ.

 

بە پێی سزادانی ڕژێمی ئێران، تۆمەتی "ناپاکی" دەتوانێت سزای لەسێدارەدان یان زیندانیکردنی درێژخایەنی لێبکەوێتەوە، کەمپەینەکە ئەو جۆرە تۆمەتە بە درۆ و گاڵتەجاڕانە و دۆسیەی بە ناو کرد و ئەم تۆمەتەی بە ڕێگەیەکی نوێ بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ناوبرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ چالاکوانی سەربەخۆی کرێکاری و کۆمەڵایەتی و ئاماژەی بەوەدا، "شەریفە محەمەدی لانی کەم دووجار لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە کەوتووەتە بەر ئەشکەنجە و ئەمەش بە ڕادەیەک بوو کە ڕەنگە بەهۆی ترسی ئەوەی ژیانی شەریفە بخاتە مەترسییەوە، ناڕەزایەتی بەرپرسانی زیندانەکەی بەرامبەر لێدانەکەی لێکەوتەوە".

 

لە بەشێکی ئەم ڕاپۆرتەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە: "هەموو چالاکییەکانی لیژنەی هەماهەنگی لە ماوەی ساڵانی چالاکییەکەیدا بە ڕوونی ڕێبازی سەربەخۆ و کارکردنی ئەم لیژنەیەیان دەرخستووە و پەیوەندی بە هیچ گروپ و ڕێکخراو و لایەنێکەوە نەبووە".

 

ئەم هەڵمەتە بە نموونەی "دۆسیەی مەترسیدار لە دژی ١١ چالاکوانی مافی ژنانی گیلان لە دوای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" و دەرکردنی سزای زیندانیکردنی زیاتر لە ٦٠ ساڵ بۆ ١١ چالاکوانی ژنی گیلان، کە لە تانەدانەکەدا پشتڕاستکرایەوە، لە قەڵەمدا.

 

شەریفە محەمەدی لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە ماڵەکەیدا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و پاش ٢٥ ڕۆژ، لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ لە زیندانی لاکان لە ڕەشتەوە بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە و دواجار دوای ماوەیەک گەڕێنرایەوە بۆ ڕەشت و دای سێ مانگیش لە زیندانی تاکەکەسیەوە بۆ بەشی گشتی زیندانی لاکانی ڕەشت گواسترایەوە.