ژنان لە ٢٧ وڵاتی جیاوازەوە سەردانی دەم پارتیان کرد

گروپی کاری یەکسانی ڕەگەزی هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز سەردانی سەرۆکایەتی هەرێمی ئەستەنبوڵی دەم پارتییان کرد، لەو سەردانەدا ڕاگەیەندرا کە کێشەکانی ژنان باون و سەرنجیان بۆ گرنگی خەباتی هاوبەش ڕاکێشا.

ناوەندی هەواڵ

 

گروپی کاری یەکسانی ڕەگەزی هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز کە ژنانی ٢٧ وڵاتی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لەخۆدەگرێت، لە ئەستەنبوڵ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان بۆ چارەسەرەکان و ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە سەرانسەری جیهاندا، دەکرێت.

 

پێش کۆبوونەوەکەیان، ژنانی شاندەکە سەردانی بارەگای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتیان لە ئەستەنبوڵ کرد، لەلایەن جەیلان ئاکچا، پەرلەمانتاری ئەنستەنبوڵی دەم پارتی، گۆنجا یانگۆز، هاوسەرۆکی شارەکە، ئیبرۆ گونای، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، ئەلیف بولوت، هاوسەرۆکی ڕێکخستنی دەم پارتی و بەڕێوەبەرانی پارتەکە پێشوازییان لێکرا.

 

 ژنان تیشکیان خستەسەر هێڵی هاوبەشی خەبات، هەروەها ئەو ژنانە ڕایانگەیاند کە هێڵی تێکۆشان لە دژی فشارەکان زیاد دەکەن.