گەرما و ئاگر کەوتنەوە ٢٥ هەزار جوجکی سووتاند
گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوی کاریگەری لەسەر بوار و پێکهاتە جیاوازەکانی ژیان کردووە، ئەمڕۆ لە هەڵەبجە بەهۆی ئاگر کەوتنەوەوە ٢٥ هەزار جوجک لە کێڵگەیەکدا سووتان.
هەڵەبجە
وشکەساڵی و کەمی باران و گەرم داهاتنی گۆی زەوی، ساڵ بە ساڵ کاریگەرییەکانیان زیاد دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیان هۆشیارنین بەرامبەر پاراستنی ژینگە، لە ڕووداوێکدا بەهۆی تەزووی کارەباوە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی بەکرئاوا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاگر لە کێڵگەیەکی پەلەوەر کەوتەوە و ٢٥ هەزار جوجک کە تەمەنیان ٨ ڕۆژ بووە سووتان.
هۆڵەکە بەپێی ستانداردی جیهانی بۆ بەخێوکردنی جوجک دروستکراوە، دوای کەوتنەوەی ئاگر بەهۆی تەزووی کارەبا و گەرمییەوە ٢٥ هەزار جوجک لە هۆڵەکەدا سووتاون، هاوکات سەرجەم پەلەوەر، عەلەف و بیناکە سووتان و زیانەکانی بە زیاتر لە دوو سەد و پەنجا هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت.